دیمه‌شق نامه‌یه‌ك له دژی هه‌سه‌ده ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات
K24- رۆژئاوای كوردستان:
وەزارەتی دەرەوەی سووریا داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات, رێگریی له ره‌فتاره‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" لە رۆژهەڵات و باکووری سووریا بكات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، وەزارەتی دەرەوەی سووریا نامەیەکی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە، تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده کە لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاواوه پاڵپشتیی دەکرێن، مامەڵەی خراپ لەگەڵ دانیشتووانی دەروبەری شاری دێرزوور دەکەن، خەڵکی ئەو ناوچانەیان ناچار کردووە، فەرمانه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا ئاماژەی بەوەش کردووە, لە چەند رۆژی رابردوودا، خەڵکی ناوچەکانی دێرزوور دژی هەسەدە خۆپیشاندانیان کردووە، بەڵام هەسەدە بە زەبری چەك بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کردووە، داواشی لە ئەنجومەنی ئاسایش کردووە, سنوورێك بۆ کارەکانی هەسەدە لە رۆژهەڵات و باکووری سووریا دابنێت.
ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندانەکان لە دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە شاری دێرزوور زیادیان كردووه و عەرەبەکانی دانیشتووی ئەو پارێزگایە ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه هێزە کوردییەکان ناوچەکانی ئەوانیان داگیر کردووە و هەڕەشەش لە هەسەدە دەکەن.
بەشێك لە سیاسەتمەدارانیش دەڵێن: "رژێمی سووریا لە پشت خۆپیشاندانەکانی دێرزوورە، لە دژی هێزەکانی سووریای دیموكرات" و ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن، مانەوەی هەسەدە لەو ناوچانە مەترسی بۆ پێکەوەژیانی کورد و عەرەب لە سووریا دەبێت.
H.B