عێراق كوردانی فەیلی لە بەغدا بەجۆش و خرۆشەوە پێشوازی لە نەورۆز دەكەن

كوردانی فەیلی لە بەغدا بەجۆش و خرۆشەوە پێشوازی لە نەورۆز دەكەن

K24 - بەغدا

کوردانی فەیلی بەغدا ھاوشێوەی کوردانی شارەکانی دیکە ئامادەکاری تەواویانکردووە بۆ رۆژی نەورۆز، بەھۆی نەبوونی دوکانی جلوبەرگی کورد ناچار لەشارەکانی ھەرێمی كوردستانەوە، جلی کوردیان ھێناوە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن ھەرچەندە رێگری مەزھەبی ئایینی ھەیە کە نایەوێت تائێستا کوردانی فەیلی جەژنی نەورۆز وجلو بەرگی کوردی بپۆشن، بەڵام ئەوان سوورن لەسەر بەڕێوەچوونی مەراسیمی پێشوازیكردن لە جەژنی نەورۆز.