ديمه‌شق ده‌يه‌وێت كورد ره‌ققه‌ى راده‌ست بكاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى ئيزڤيستيا, له وتارێكدا كه ئه‌ندريه ئونتيكۆڤ نووسيويه‌تى باس له‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارى رزگاركردنى ره‌ققه له لايه‌ن هێزه‌كانى سوورياى ديموكراته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانى سووريا مرخيان له‌وه خۆشكردووه، له پێناو پاراستنى يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا, ئه‌و شاره له كورده‌كان وه‌ربگرنه‌وه.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه: نوێنه‌رانى سووريا له ديمه‌شق ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هێزه كوردييه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتنێك، كه له ئێستادا ده‌ستيان به شه‌ڕى رزگاركردنى ره‌ققه كردووه و ده‌سه‌ڵاتدارانى ديمه‌شق ده‌يانه‌وێت دواى رزگاركردنى ئه‌و شاره، كورد شاره‌كه‌يان راده‌ست بكاته‌وه.
ساجى ته‌عمه، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى سووريا ده‌ڵێت: هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات كه كورد به بڕبڕه‌ى پشتى ئه‌و هێزه داده‌نرێت، زۆر ناوچه‌ى رزگاركردووه و دواتر راده‌ستى ده‌سه‌ڵاتدارانى سوورياى كردووه. ئێستاش هه‌سه‌ده ئاماده‌كارى بۆ رزگاركردنى ره‌ققه كردووه، كه دواى رزگاركردنى ده‌گه‌ڕێته‌وه ژێر كۆنترۆڵى ديمه‌شق.
ته‌عمه گوتيشى: هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له روانگه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى سوورياوه، هێزێكى به‌رهه‌ڵستكارى بنياتنه‌رن.
تا ئێستا چاره‌نووسى دواى رزگاركردنى ره‌ققه ديار نييه.
كورد له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى شاره‌كه‌دا رايگه‌ياندووه، ئه‌و شاره ده‌خه‌نه سه‌ر ناوچه‌كانى خۆبه‌ڕێوبه‌ريان كه له 2016دا دايان مه‌زراندوون. پاشان وتيان خه‌ڵكى شاره‌كه خۆيان چاره‌نووسيان ده‌ستنيشانده‌كه‌ن.
به گوێره‌ى دوايين زانيارى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات به نيازه دواى رزگاركردنى ئه‌و شاره راده‌ستى ئيداره‌يه‌كى مه‌ده‌نى بكات، كه لايه‌نگرى ديمه‌شق بێت.
له ئێستادا هه‌ڵوێستى ديمه‌شق له باره‌ى كورده‌وه گۆڕاوه.
پێشتر كورد به هه‌وڵدان بۆ جيابوونه‌وه و دابه‌شكردنى سووريا تۆمه‌تبار ده‌كران. به‌ڵام ئێستا ديمه‌شق به زمانێكى جياوازتر له باره‌يانه‌وه ده‌دوێت.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا وه‌ليد موعه‌لييم, ستايشى رۆڵى كوردى له شه‌ڕى ره‌ققه‌دا كرد و گوتى كورده‌كان ئامانجيانه پارێزگارى له يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا بكه‌ن.
له‌و باره‌يه‌وه، شاره‌زاى كۆڕبه‌ندى شيكه‌ره‌وه سياسى و سه‌ربازييه‌كانى رووس ئوليگ گلازونۆڤ، ده‌ڵێت: ئه‌مريكا پله به پله كوردى گۆڕيوه بۆ هێزێك كه پێويسته وڵاتانى ناوچه‌كه له ناويشياندا سووريا پێگه‌يان له‌به‌رچاو بگرێت.
گوتيشى: كورد به نسبه‌ت ئه‌مريكاوه ئامرازێكه بۆ جێبه‌جێكردنى سياسه‌ته‌كانى له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا. له‌و رێگه‌يه‌وه به كرده‌وه، ئه‌مريكا كۆنترۆڵى به‌شێكى خاكى سوورياى كردووه. ديمه‌شقيش هه‌وڵ ده‌دات زمانى له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌دا بگۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ى دانووستانيان له‌گه‌ڵدا بكات و داهاتووى سووريايان له‌گه‌ڵدا تاوتوێ بكات.