وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له وڵاتی كوه‌یت ده‌ستیپێكرد و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش هۆشداری له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش ده‌دات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ریكس تیله‌رسن, وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئاواره‌كانی عیراق نه‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچاكانیان, كه به‌هۆی هاتنی داعش ئاواره‌بوونه، ره‌نگه جارێكی دیكه داعش بگه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌و ناوچانه‌ی رێكخراوی داعش وێرانی كردوون، یاخود به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه وێران بوونه، سه‌ر له‌نوێ ئاوه‌دان بكرێته‌وه.
روونیشی كرده‌وه، كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی سه‌ربازی له دژی داعش، به مانای كۆتاییهاتنی ته‌واوه‌تی رێكخراوه‌كه نایه‌ت و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، داعشى له 98%ی ئه‌و زه‌وییانه تێك‌شكاند، كه كۆنتڕۆڵی كردبوون.