ئه‌و منداڵانه‌ی دایكیان ئێزدی و باوكيان داعشن كێشه‌ی ناسنامه‌یان هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
منداڵانی ئه‌و دایكه ئێزدییانه‌ی، كه به هۆی ده‌ستدرێژیی چه‌كدارانی داعش له‌دایك بوون، به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ناتواندرێت به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمییان پێ بدرێت، ته‌نانه‌ت ناتواندرێت ناسنامه و كارتی نیشتیمانیشیان بۆ بكرێت.
عیدۆ بابه شێخ، ئه‌ندامی جڤاتی رۆحانیی ئێزدییه‌كان داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌ى ئه‌و منداڵانه ده‌كات و له په‌رله‌مانی كوردستانیشه‌وه هه‌وڵ ده‌درێت پڕۆژه‌یاسایه‌ك ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌جۆرێك هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتیی عێراق بكاته‌وه، كه مافی ناسنامه و ڕه‌گه‌زنامه ببه‌خشێته ئه‌و منداڵانه.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی یاسایی ئه‌و منداڵانه، تا ئێستا چه‌ندین پێشنیاز خراونه‌ته ڕوو، له‌م باره‌یه‌شه‌وه بێگه‌رد تاڵه‌بانی، په‌رله‌مانتاری كوردستان ده‌ڵێت "هه‌ولێك له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌بڕیارێك، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت، تاكو له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتیی عێراقی بكرێته‌وه، به جۆرێك كه مافی ده‌رهێنانی ناسنامه بدرێته ئه‌و منداڵانه‌ی به هۆی ده‌ستدرێژیی چه‌كدارانی داعش له‌دایك بوونه".
تا ئێستا نازانرێت ژماره‌ی ئه‌و ژن و منداڵانةی ئێزدی چه‌نده, كه بوونه‌ته قوربانی ده‌ستدرێژییه سێكسییه‌كانی چه‌كدارانی داعش، به‌ڵام زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن, نزیكه‌ی 3 هه‌زار ئێزدی كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن و پێشتر له‌لایه‌ن چه‌كدرانی داعشه‌وه رفێدرابوون، تا ئێستا چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه و هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ دۆزینه‌وه و ڕزگاركردنيان، به‌رده‌وامن.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، ڤیان ده‌خیل، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له كاتی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24 دووپاتی كرده‌وه، "كێشه‌ی ئه‌و منداڵانه ته‌نیا لای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق نییه، به‌ڵكوو كێشه‌ی گه‌وره لای كۆمه‌ڵگای ئێزدییه"، چونكه وه‌ك ئه‌و باسی كرد، "له ئایینی ئێزدی، هیچ كه‌سێك نابێته ئێزدی، ئه‌گه‌ر له دایك و باوكێكی ئێزدی نه‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "ده‌بێت ئه‌و كیشه‌یه له ئه‌نجومه‌نی رۆحانی چاره‌سه‌ر بكرێت و ده‌رفه‌ت به‌و منداڵانه بده‌ن، وه‌ك چۆن پیشوازیی له‌و كچانه كرا كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستدرێژییان كرایه سه‌ر، به هه‌مان شێوه ئه‌و منداڵانه‌ش له ئه‌نجومه‌نی رۆحانی قبووڵ بكرێن".
H.B