سبه‌ى پارتى و يه‌كێتى له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلامى كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سياسى كۆمه‌ڵى ئيسلامى عه‌بدولستار مه‌جيد رايگه‌ياند، سبه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى پارتى و يه‌كێتى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵى ئيسلامى ئه‌نجامده‌درێت و سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره‌ش ئاشكرايكرد، كه پارتى به حه‌وت خاڵه‌كه‌ى يه‌كێتى رازى بووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ريه‌ك له يه‌كێتى و كۆمه‌ڵى ئيسلامى كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێى دوا پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به به‌ڕێوه‌چوونى ريفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بكه‌ن.
عه‌بدولستار مه‌جيد گوتيشى: هه‌روه‌ها پارتى و يه‌كێتى له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانيش كۆده‌بنه‌وه و به هيواى ئه‌وه‌ين هه‌ردوولا به ئه‌نجامێك بگه‌ين بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى سياسى و ياسايى كه خۆى له په‌كخستنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌بينێته‌وه.
هاوكات ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره رايگه‌ياند، وه‌ك يه‌كێتى له ساڵ و نيوى رابردوودا به هێمنانه دانمان به خۆماندا گرت و جه‌ختمان له‌سه‌ر ته‌بايى و يه‌كگرتوويى لايه‌نه سياسييه‌كان كرده‌وه و پێمان وابووه، هێنانه‌دى سه‌ربه‌خۆيى نيشتيمانى به بێ يه‌كڕيزى لايه‌نه‌كان نايه‌ته دى.
سه‌عدى پيره گوتيشى: پێمان وايه كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان گرنگه بۆ ئه‌وه‌ى پشتيوانى ياسايى پرۆسه‌ى ريفراندۆم بكات و سيستمى په‌رله‌مانى به په‌رله‌مانى داخراو به‌ڕێوه‌ناچێت و شتێكى سه‌يرو سه‌مه‌ره ده‌بێت.
روونيشيكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كانى دواى حه‌وتى ئه‌م مانگه‌وه يه‌كێتى حه‌وت خاڵى خستووه‌ته به‌رده‌م لايه‌نه‌كان و پارتى رازى بووه له‌سه‌ر حه‌وت خاڵه‌كه و رێككه‌وتن كراوه و واده‌ى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ديار كراوه.
حه‌وت خاڵه‌كه‌ى يه‌كێتى ئه‌مانه‌ن:
1- ئاساییكردنه‌وه‌و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
2- له‌پێناوی به‌دیهێنانی هاوسه‌نگی له‌نێوان موچه‌ی پله باڵاكان و موچه كه‌مه‌كاندا، پێویسته پاشه‌كه‌وتكردنی موچه له‌رێگه‌ی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسایه‌كی تایبه‌ت لاببرێت و گره‌نتی دانه‌وه‌ی موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی موچه‌خۆران بكرێت.
3- متمانه به‌خشین به‌سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سندوقی داهاته نه‌وتی و غازییه‌كان.
4- هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ده‌نگدانی دانیشتوانی ناوچه دابڕێندراوه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌بێت له‌په‌رله‌مانی كوردستان.
5- په‌سه‌ندكردنی یاسای ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
6- لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور بۆ راپرسی، متمانه‌ی پێ ببه‌خشرێته‌وه بۆ ئاماده‌كردنی ده‌ستووری ده‌وڵه‌تی كوردستان.
7- هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره 1ی ساڵی 2005.
هه‌ر له درێژه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان، كه‌مێك پێش ئێستا شاندى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له‌گه‌ڵ يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان ده‌ستيان به كۆبوونه‌وه كرد.