لایەنگرانی حەشد پرسە بۆ قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس دەگێڕن

گووتافی دژ بە ئەمەریکا دەڵێنەوە

K24 – هه‌ولێر:

بە ئامادەبوونی هەزاران هاووڵاتی و لایەنگرانی حەشدی شەعبی، عادل عەبدولمەهدی، هادی عامری، عەمار حەکیم، فالح فه‌یاز، نووری مالیكی و چەند بەرپرسێکی دیکەی باڵای شیعەکان. پرسەگێڕان بۆ قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە تەرمی ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، لە شاری نەجەف بە خاک بسپێردرێت و رۆژی سێشەممەش، تەرمی قاسم سولەیمانی، لە شاری کرمانی ئێران بە خاک بسپێردرێت.

لایەنگرانی حەشد لە عێراق، لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی ئەبو مەهدی موهەندیس، وتاری دژ بە ئەمەریکا دەڵێنەوە و هەڕەشەی تۆڵە دەکەنەوە.

قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودس و ئەبو مەهدی موهەندیس، لە هێرشێکی ئاسمانی لە بەرەبەیانی رۆژی هەینی کوژران. رووداوەکەش کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.