رووسيا: وڵاتانى خۆرئاوا به رێگه‌ى نوێ تاقيكردنه‌وه‌ى ناووكى ئه‌نجام ده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى چاودێرى تايبه‌تى سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، (ئيگۆر توكاريڤ) رايگه‌ياند، شاره‌زايانى رووسيا، چه‌ند رێگه‌يه‌كى وڵاتانى خۆرئاوايان بۆ پێشخستنى پرۆگرامى چه‌كى ناووكى و تاقيكردنه‌وه‌ى ئه‌و چه‌كه‌يان ئاشكرا كردووه.
(توكاريڤ) گوتيشى: "پێشتر رێككه‌وتننامه‌ى تايبه‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنى تاقيكردنه‌وه‌ى ناووكى له ژێر ده‌ريا و له بۆشايى ئاسمان واژوو كرابوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و تاقيكردنه‌وانه له ژێر زه‌وى ئه‌نجام ده‌درێن و ئه‌مه‌ش ناتوانرێت ئاشكرا بكرێن، مه‌گه‌ر له رێگه‌ى له‌رينه‌وه‌كانى زه‌وييه‌وه بێت".
گوتيشى: "ئه‌و تاقيكردنه‌وانه به شێوه‌يه‌كى نهێنى ئه‌نجام ده‌درێت و به هۆى ئه‌وه‌ى له رووى ته‌كنيكييه‌وه ئاسانترن، پێشكه‌وتنى به‌رچاو له‌و رێگه‌يه‌دا به‌ديهاتووه".
روونيشيكرده‌وه، "وڵاتانى خۆرئاوا له رووى وزه بارگاويكراوه‌كانه‌وه هه‌وڵيانداوه ئه‌و وزه‌يه له بۆمبه ئاماده‌كراوه‌كان بۆ تاقيكردنه‌وه كه‌مبكه‌نه‌وه و ناوچه‌يه‌كى تايبه‌تيش بدۆزنه‌وه بۆ تاقيكردنه‌وه‌كه و هه‌روه‌ها به هۆى ئه‌وه‌ى له‌ره‌ى ته‌قينه‌وه‌ى ناووكى رێگه به شاردنه‌وه‌ى له‌ره‌ى بوومه‌له‌رزه ده‌دات، هه‌وڵدراوه ئه‌و تاقيكردنه‌وانه به نهێنى بمێننه‌وه. جگه له‌وه‌ش بۆمبه‌كان له قووڵاييه‌كى زۆرى زه‌ويدا داده‌نرێت بۆ تاقيكردنه‌وه، ئه‌مه‌ش كاريگه‌رى له‌سه‌ر شوێنبزربوونيان ده‌بێت".
(توكاريڤ) باسى له‌وه‌ش كرد، ناوه‌ندى توێژينه‌وه‌ى رووسى تايبه‌ت به چاودێرى چه‌كى ناووكى له هه‌وڵى داهێنانى رێگه‌ى زانستى نوێيه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت تاقيكردنه‌وه ناووكييه‌كان له ژێر زه‌وى ئاشكرا بكات، له هه‌ر كوێيه‌كى جيهان ئه‌نجام بدرێن.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر