ئێران چاوەڕێی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقە

"پەرە بە پەیوەندییەكانمان دەدەین"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/7c6afd2f-ed65-48fc-a47d-5d9b368abd11/082018JYW.ism/manifest

K24 - ھەولێر

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت "ئاستی پەیوەندیی و ھاوكارییەكانمان لەگەڵ عێراقی دراوسێ باشە و چاوەڕێی حكوومەتی  نوێی عێراق دەكەین، بۆ ئەوەی بتوانین دوای پێكھێنانی حكوومەتی نوێ لە بواری سیاسی و پرسی دیكەشدا زیاتر پەرە بە پەیوەندییەكانمان بدەین".

بەھرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایەگەیاند: "وەك دوو وڵاتی دراوسێ پەیوەندییەكانمان لەگەڵ عێراق لە ئاستێكی باش دایە و ھاوكاری و ھاتووچۆی زۆر لە نێوانماندا ھەیە، ئێستاش دەبینین لە عێراق ھەوڵێكی زۆر لە لایەن حزب و قەوارە و ھاوپەیمانییەكان لە ئارادایە بۆ ئەوەی حكوومەتێكی نوێ دروست بێت".

گوتیشی: "دوای ئەو ھەڵبژاردنە ئازادەی كە لەو وڵاتە كرا و ئێمەش چاوەڕێین ئەو حكوومەتە دروست بێت و دوای پێكھێنانی حكوومەتی نوێش، ئێمە لە ھەموو بوارەكانی كەرتی تایبەت و حكوومی لە پرسی سیاسی و كۆمەڵێك بابەتی دیكەی پەیوەندیدار و گرنگ پەرە بە پەیوەندییەكانی نێوانمان دەدەین".

ھ.م