نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات و له‌لایه‌ن ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌و وڵاته، پێشوازی لێده‌كرێت.
جۆرج شتره‌یته‌ر، جێگری گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی DPAى ئه‌ڵمانی باسی له واده‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه بۆ ئه‌ڵمانیا.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریيش له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، هەواڵەکەی بۆ کوردستان 24 پشتڕاستکردەوە.