بازاڕی كه‌رتی هۆتێله‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان رووی له بووژانه كردووه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌و هۆتێلانه‌ی كه خزمه‌تگوزاریی جۆراو جۆر بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێك پێشكه‌شی میوانه‌كانی ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له خزمه‌تی گه‌شتیاران ده‌بن گه‌شه‌ی زیاتر به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن. هه‌ندێ له هۆتێله‌كانی ئه‌مریكاش گرنگی به چالاكی وه‌رزشی و ته‌ندروستی تایبه‌ت به مرۆڤه به‌ته‌مه‌نه‌كان و په‌ككه‌وته‌كان ده‌ده‌ن، هاوكات بۆ گه‌نجه‌كانیش خزمه‌تگوزاری جیاوازیان ئاماده‌كردووه.
توێژه‌رانی بازاڕی هۆتێل ئاماژه به گۆڕانكاری گه‌وره له‌و بازاڕه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: وا باشه هۆتێله‌كان خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه كه ئایا چاویان له‌وه‌یه سه‌رنجی زۆرترین میوانی گه‌نج به‌لای خۆیاندا راكێشن یان كه‌سانی به ته‌مه‌ن.
به‌گوێره‌ی دامەزراوەی توێژینەوەی ھۆتێلەكانی ئەمریكا، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆتێلانه‌ی تایبه‌تن به گه‌شتی كار، ئەو ھۆتێلانە گه‌شه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینن كه بۆ گه‌شتی بەسەربردنی كات ته‌رخان كراون. ھەروەھا گەشەكردنی بازرگانی تۆماركردنی ھۆتێل لە رێگەی ئۆنلاینەوە، ئەوەندەی دیكە پیشەسازی ھۆتێلگەری لە جیھاندا بووژاندووەتەوە.
ھەمان توێژینەوە دەریدەخات "گەشتیارانی گەنج چاویان لەوە نیە كە لە ناو ھۆتێلەكان چ جۆرە ئامێرێك و پێداویستییەك ھەیە، بەقەد ئەوەندەی كە چاویان لەوەیە چ شتێك ئاسوودەیان دەكات لەو ھۆتێلانە، بۆ نمونه هه‌بوونی كڵاب و ستۆدیۆی ده‌نگی پێشكه‌وتوو". بەلام وه‌ك له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه "گەشتیارە بەتەمەنەكان زیاتر گرنگی بەو بابەتانە دەدەن كە پەیوەندیان بە پاراستنی تەندروستی و فێركردنەوە ھەیە و زیاتر روودەكەنە ئەو ھۆتێلانەی كە شارەزاییان لەسه‌ر ھەیە" وێڕای گرنگیدانیان به‌و هوتێلانه‌ی كه باڕیان تێدا هه‌یه.
پسپۆرانی بواری ھۆتێلگه‌ری لە ئەمریكا باوەڕیان وایە، تۆماركردنی ھۆتێل لە رێگەی ئۆنلاینەوە نەك ھەر بازاری ھۆتێلی بووژاندووەتەوە، بەڵكو ئەو پیشەسازییەی روونتر كردووە، بەوەی كە گەشتیاران دەتوانن كۆمێنت لەسەر ھۆتێلەكە بنووسن و ئامۆژگاری بە گەشتیارانی دوای خۆیان بدەن و تەنانەت نمرەش بە ھۆتێلەكان بدەن.
ھوتێلەكان لە كاتی ئێستادا زیاتر ھەولی راكێشانی گەشتیاری گەنج دەدەن، چونكە تێچوونیان كەمە و بنیاتنانی ئەو جۆرە ھۆتێلانەی گەنجەكان حەزی لێدەكەن، ئاسانترە.