ته‌رمی "شاجوانی عێراق" دۆزرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نوشی"ـیان له به‌غدای پایته‌خت دۆزییه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دوو رۆژ بوو له لایه‌ن كه‌سانێكی نادیاره‌وه رفێنرابوو.
كه‌ڕاڕ له په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی زانكۆی به‌غدا ده‌یخوێند، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوبانگێكی زۆری له عێراق په‌یداكردبوو، ستایله‌كه‌ی وای له خه‌ڵكانیك كردبوو به گاڵته‌جاڕییه‌وه له‌سه‌ری بنووسن "خۆی بۆ پێشبركێی شاجوان كاندید ده‌كات".
میدیاكانی عێراق له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه " كه‌ڕاڕ نوشی، پێش دوو رۆژ له دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی له لایه‌ن كه‌سانێكی نادیاره‌وه رفێنرابوو، هێزێكی ئه‌منی ته‌رمه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌و ده‌ركه‌وتووه شوێنه‌واری لێدان و ئه‌شكه‌نجه به ته‌رمه‌كه‌یه‌وه دیاره و له یه‌كێك له مه‌یدانه‌كانی ناوچه‌ی شه‌قامی فه‌ڵه‌ستین له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ئه‌شكه‌نجه‌دراوه".
پاشان ته‌رمه‌كه‌یان هه‌ڵگرتووه‌و بردوویانه‌ته فه‌رمانگه‌ی پزیشكی داد تا توێكاری بۆ بكرێت.
كوشتنی كه‌ڕاڕ بووه‌ته هۆی توڕه‌بوونی خه‌ڵكێكی زۆر و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و تاوانه ده‌كه‌ن و به دڕندانه ناوی ده‌به‌ن و ده‌ڵێن " ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر كه‌ڕاڕ كراوه جیاوازیی نییه له‌و كرده‌وه تۆقێنه‌رانه‌ی داعش به‌رامبه‌ر ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی ده‌یكات".
به‌ڵام كه‌ڕاڕ ره‌تیكردبووه‌وه خۆی بۆ پێشبڕكێی شاجوانی عێراق كاندیدی بكات، چونكه پێشتر ئه‌و هه‌واڵه وه‌ك گاڵته‌پێكردن به كه‌ڕاڕ بڵاوكرابووه‌وه‌و نووسیبوویان " ئه‌مه شاجوانی عێراقه" به‌ڵام كه‌ڕاڕ وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ی دابووه‌و نوسیبووی" جوانی گه‌نجه‌كانی عێراق له به‌ره‌كانی جه‌نگداو له شه‌ڕی دژی توندڕه‌وه‌كانی داعشدا ده‌رده‌كه‌وێت" و شانازی به ئازادیی تاكه‌كه‌سی خۆی و ئه‌و شێوازه‌ی رووخسا و ستایله تایبه‌تییه‌كه‌یه‌وه ده‌كات".