"ئەمریکا رێگە بە قوڵبوونەوەی قەیرانەکانی عێراق نادات"
K24 - واشنتن
بەشێك لە سياستوانان و چاودێرانی ئەمريکی هەوڵدەدەن لە رێگەی دامەزراوە و بنکەکانی لیکۆڵينەوەی سياسی لە واشنتن پەيام بۆ حکومەتی وڵاتەکەيان بنێرن، بۆ ئەوەی رۆڵێکی ئەرێنیتر بنوێنێ سەبارەت بە سەربەخۆيی هەرێمی کوردستان و مۆڵەتی وڵاتانی دیكە نەدات لە گۆڕەپانی عێراق بەرژەوەندی و ئەجنداکانی خۆيان بسەپینن.
ستیوارت جۆنز، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له عێراق بە كوردستان24 راگەیاند: "ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت رۆڵی نێوه‌ندگێری ببینێت له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه و ئێستاش ده‌بێت ئه‌مریكا ره‌وشێك دروست بكات كه گونجاوبێت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه".
ھەروەھا ده‌یڤد ماك، دیپلۆماتكاری پێشووی ئه‌مریكا دەڵێ: "ئه‌مریكا هاوسۆزه له‌گه‌ڵ پرسی كورد له ناوچه‌كه و له زۆر بواریشدا ئه‌مریكا و كوردستان هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشیان هه‌بووه به‌تایبه‌ت له‌رووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه، ده‌بێ ئه‌مریكا به‌رده‌وام بێت له‌و هه‌ماهه‌نگییه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێ ئه‌مریكا دان به‌وه‌دابنێت كه كوردستان پێشكه‌وتنی زۆری به‌خۆوه بینیووه و كورد ده‌ستكه‌وتی باشی هه‌بووه".