موقته‌دا سه‌در به به‌شدارى پارتى چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانييه‌كه‌ى راگه‌ياند و يه‌كێتى په‌راوێز ده‌خات
K24 – هه‌ولێر:
له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، موقته‌دا سه‌در، رابه‌رى ره‌وتى سه‌در، كه ليسته‌كه‌ى براوه‌ى يه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه، چوارچێوه‌ى گشتى هاوپه‌يمانييه‌كى نوێى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو راگه‌ياند و ئاماژه‌ى به به‌شداريپێكردنى پارتى له هاوپه‌يمانييه‌كه كردووه و يه‌كێتى په‌راوێزخستووه.
موقته‌دا سه‌در، له چه‌ند رسته‌يه‌كدا به شێوه‌يه‌كى لێزانانه ناوى ئه‌و ليست و قه‌واره سياسييانه‌ى ئاماژه پێكردووه، كه به نيازه له‌گه‌ڵيان هاوپه‌يمانى ببه‌ستێت و ناوه‌كانى له بۆته‌ى ماناى گشتى په‌يامه‌كه‌يدا جێكردووه‌ته‌وه.
موقته‌دا نووسيويه‌تى: ئێمه رێبوارگه‌لێكين به دانايى و نيشتمانپه‌روه‌رى و ئيراده‌ى گه‌ل داواكاريمانه و نه‌وه‌يه‌كى نوێ په‌روه‌رده ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕانكارى به‌ره‌و چاكسازى بێته دى و بڕيار ببێته بڕيارێكى عێراقى و ئاڵاى سه‌ركه‌وتن به‌رز بكه‌ينه‌وه و به‌غداى پايته‌خت ببێته ناسنامه‌مان و جوڵانه‌وه‌ى (ديموكراتى)يمان به‌ره‌و دامه‌زراندنى حكومه‌تێكى باوكانه‌يه له كاديراى ته‌كنۆكرات.
جێى ئاماژه‌يه له‌و نووسينه‌يدا موقته‌دا سه‌در، ئاماژه‌ى به پارتى ديموكراتى كوردستان، گۆڕان، نه‌وه‌ى نوێ له لايه‌نه كوردييه‌كان كردووه و هيچ ئاماژه‌يه‌كى به لايه‌نه ئيسلامييه‌كان و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان نه‌كردووه.