ساڵیادی کابینەی نۆیەم.. چاکسازی و حکومڕانییەکی باش
K24 - ھەولێر
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نوێنه‌رایەتی سه‌رده‌مێكی نوێی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و دەیەوێت په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ بەغدا له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی ئامانجدار بوونیاد بنێت، هەروەها بەهاوبەشی رووبەڕووی هه‌ڕه‌شه هاوبه‌شه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گۆڕانكارییه ئه‌منییانه ببنەوە، كه له‌ناوچه كوردستانییه‌كان رووده‌ده‌ن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، کار بۆ چارەسەرکردنی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە ژێر رۆشنایی نەخشە رێگایەک کە بەگوێرەی ماددەی 140 دەکات.
لەماوەی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمدا، مەسرور بارزانی، سەرۆک و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان چوار جار سەردانی بەغدایان کردووە.
كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش لەنێوان هەولێر و بەغدا هەن، وه‌كو بازرگانی، ئاسایشی سنووره‌كان و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری، هیچ یه‌كێك له‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ش به‌دی نایه‌ن، ته‌نیا لە رێگه‌ی هاوبه‌شییه‌كی راسته‌قینه نەبێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختدەکاتەوە، ده‌ستوور بنه‌مایه‌كی جه‌وهه‌رییه له گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌وه‌ش تیمێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانووستانه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، هه‌وڵ بۆ دابه‌شكردن و به‌ده‌ستهێنانی پشكێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی سامانی وڵات ده‌دات له بودجه‌ی ساڵانه، ئه‌وه‌ش به رێككه‌وتنێكی دادپه‌روه‌ر و به‌رده‌وام بۆ كوردستان.
حکومەت هه‌وڵی ته‌واو بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ردوو مادده‌ی 111 و 112ی ده‌ستووری عێراقی فیدراڵی ده‌دات، كه مافه‌كانی كوردستان دەپارێزێت. ئەمەش بەندە به دابه‌شكردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی نه‌وت و گاز و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و كه‌رته، بەمەش ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش زیاتر دەکات.
کابینەی نۆیەم كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنی توانا سه‌ربازییه‌كان دەکات، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه هاوبه‌شه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گۆڕانكارییه ئه‌منییانه‌ی كه له ناوچه كوردستانییه‌كان رووده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی پێشمه‌رگه و جێگیركردنی ئه‌و هێزه له چوارچێوه‌ی سیسته‌می به‌رگری عێراق.
چارەسەرکردنی ناوچە کێشە لەسەرەکان دەبێت، لەژێر رۆشنایی نەخشە رێگایەک کە بەگوێرەی ماددەی 140 ی دەستوور بێت. هەتا ئەو نەخشە رێگایەش جێبەجێدەکرێت، حکومەت کاری لە پێشینەی هەماهەنگی و هاوبەشیی ئەمنیی و ئیدارییە لەگەڵ بەغدا لە ناوچە جێ ناکۆکەکان.
به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی سیاسی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق خاڵێکی دیکەیە، کە هەرێمی کوردستان دەیەوێت لەگەڵ بەغدا هەیبێت، هەروەها جه‌ختكردنه‌وه له بنه‌مای هاوبه‌شی راستەقینە و ته‌وافوق و هاوسه‌نگی كه له ده‌ستووردا هاتووه.
بە رەچاوکردنی ماددەی 132ی دەستوور، حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتگیریی لە مافی دەستووری بۆ قەربووکردنەوەی شەهیدەکان، قوربانیانی ئەنفال و ئەوانەی رژێمەکانی پێشوو کاریگەریی لەسەریان جێهێشتووە دەکات.