له ئه‌نبار سوننه‌كان ئاماده‌كارى بۆ خۆپيشاندان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
چالاكانى پارێزگاى ئه‌نبارى سوننه نشين، هاوشێوه‌ى شاره‌كانى باشوورى عێراق كه‌وتوونه‌ته خۆيان بۆ ئه‌نجامدانى خۆپيشاندان بۆ خستنه‌ڕووى داواكارييه‌كانيان.
زياتر له هه‌فته‌يه‌كه له پارێزگاكانى باشوورى عێراق، هاووڵاتيان خۆپيشاندانى فراوان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
له‌و خۆپيشاندانانه‌دا، خه‌ڵكى ناڕازى داواى دابينكردنى ئاوى خواردنه‌وه، كاره‌با، خزمه‌تگوزارى سه‌ره‌تايى، هه‌لى كار و دابينكردنى بژێوى ژيان ده‌كه‌ن.
ژماره‌يه‌ك له چالاكانى ئه‌نبار، له رێى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه باسيان له‌وه كردووه، حكومه‌ت هێزێكى زۆرى سوپا و حه‌شدى شه‌عبى له شاره‌كه‌يان مۆڵداوه به مه‌به‌ستى سه‌ركوتكردنى خۆپيشاندان و ده‌نگى ناڕه‌زايه‌تييان.
ئه‌و چالاكانه باسيان له‌وه‌شكردووه، ده‌يانه‌وێت ده‌نگى خۆيان بگه‌يه‌نن و داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و ئازادكردنى ده‌ستگيركراوه‌كانيان و دياريكردنى چاره‌نووسى بێسه‌روشوێنان ده‌كه‌ن.
ئ.ر