پلەی گەرما دادەبەزێت

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

كەشناسی پێشبینی دەكات، كە پلەی گەرما لە ھەرێمی كوردستان دادەبەزێت.

بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ پلەی گەرما دادەبەزێت و بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر41 و لە سلێمانی و دھۆك 38 و لە كەركووك 42 پلەی سیلیزی دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی بەرزترین پلەی گەرمی لە ھەولێر 42 پلە و سلێمانی 39 و دھۆك 38 و 43 پلە دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی