قەڵادزێ.. شوانێك بەچەكی تاپڕ گیانی لەدەستدا
K24 - پشده‌ر:
شوانێك له گوندی (ئاڵان)ی سه‌ر به قه‌زایی پشده‌ر، به چه‌كی تاپڕ به سه‌ختی بریندار بوو، دوای ئه‌وه‌ی گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی، گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌ڵادزێ رایگه‌یاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019، لە گوندی (ئاڵان)ی سەر بە قەزای پشدەر، شوانێک بە ناوی (م. ح. ح)، تەمەن 20 ساڵ، بە چەکی جۆری تاپڕ بە سەختی بریندار بوو و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه لەنەخۆشخانە سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا.
وه‌ك پۆلیس ئاماژه‌ی بۆ كردووه، بە وتەی کەسوکارەکەی ئه‌و شوانه، ناوبراو لەگەڵ منداڵێکی تەمەن 7 ساڵان لای رانە مەڕ بوون، منداڵەکە دەستکاری چەکه‌كه‌ی کردووە و فیشەکێک لەدەستی دەردەچێت و بەر سەری هاوڕێکەی دەکەوێت، بەو هۆیەشەوە بە سەختی بریندار بووە.
پۆلیس له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سه‌ره‌تا لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی قەڵادزێ چاره‌سه‌ری پێویست بۆ شوانه‌كه كراوه، دواتریش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لەونەخۆشخانەیە گیانی لەدەستداوە.
پۆلیس راشیگه‌یاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوتەوە و لێکۆڵینەوەش به‌رده‌وامه.
ئ. م