چاویش ئۆغلۆ: په‌یوندی نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر لێواری مه‌رگه
K24- هه‌ولێر:
مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بێت و گوتیشی، په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن له پچڕانی یه‌كجاری نزیك بوونه‌ته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دووپاتیكرده‌وه، ئه‌نقه‌ره چه‌ندین جار هۆشداری داوه‌ته واشنتۆن، له‌وه‌ی كه له زۆربه‌ی پرسه‌كاندا پابه‌ندی هیچ كامێك له به‌ڵێنه‌كانی نه‌بووه، له‌وانه‌ش داواكاری ئه‌نقه‌ره بۆ راده‌ستكردنی فه‌تحولا گویله‌ن، رێبه‌ری جه‌ماعه‌تی خزمه‌ت، كه توركیا به تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی له كوده‌تا شكستخواردووه‌كه ده‌زانێت.
ئه‌م قسانه‌ی چاویش ئۆغلۆ له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قوتابیانی په‌یمانگه‌ی مۆسكۆ بۆ په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هاتووه و گوتی: "گه‌لی توركیا هه‌ڵوێستێكی نه‌رێنی له ئه‌مه‌ریكا به‌دی ده‌كات، چونكه پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نابێت و به به‌رده‌وامی درۆ ده‌كات. په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆنیش خه‌ریكه به‌ته‌واوه‌تی ده‌پچڕێن، بۆ رزگاركردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش له مه‌رگ، له مانگی شوباتی رابردوو سێ گروپی كارمان دامه‌زراندووه و، مه‌رجێكمان دیاریكردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان پابه‌ندی گفته‌كانتان نه‌بن، چیتر دان به‌خۆماندا ناگرین، ئه‌وكات درێژكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان چ سوودێكی ده‌بێت؟".
وه‌ك چاویش ئۆغلۆ ئاماژه‌ی پێكرد، بابه‌تێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار كه توركیای توڕه كردووه، پێدانی چه‌كه به هێزه كوردییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه.
سه‌باره‌ت به كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیاش بۆ سه‌ر عه‌فرین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتی: "ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌یان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و پرۆسه‌ی ئاشتییه‌وه نییه كه ئێستا له سووریا له ئارادایه، چونكه چاكسازی تیرۆریستان ناگرێته‌وه و، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه توركیا پشتگیری له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ده‌كات".
هه‌وره‌ها گوتی: "به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كان، ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوون زه‌مینه بۆ دانوستانه‌كان خۆش ده‌كات، به‌وه‌ی كه گروپه تیرۆریستییه‌كان له‌ناو ده‌بات، چونكه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه هه‌ریه‌ك له گروپه‌كانی داعش، به‌ره‌ی نوسره و یه‌په‌گه ده‌كاته ئامانج" و، داواشیكرد "دابه‌شكاری له‌نێوان تیرۆریستان‌دا نه‌كه‌ن و بڵێن ئه‌وانه سه‌ر به‌ئێمه‌ن و ئه‌وانی دیكه دژی ئێمه‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دووپاتیكرده‌وه، "دۆخی سووریا پێویستی به به‌شدارییه‌كی فراوانی ئێمه هه‌یه و ناتوانین كێشه‌ی په‌نابه‌ران پشتگوێ بخه‌ین، كێشه هاوبه‌شه‌كه‌مان پێویستی به رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر هه‌یه و ناكرێت جیاكاری له‌نێوان گروپه تیرۆریستییه‌كاندا بكرێت، چونكه تیرۆریستان نه ئاین و نه ره‌گه‌زنامه‌یان هه‌یه و دوژمنی ئێمه‌ن و هه‌ره‌شه‌یان بۆ سه‌ر هه‌موومان وه‌ك یه‌كه".
چاویش ئۆغلۆ گوتی: "هه‌ندێك پرسی هه‌ستیار هێشتا له‌ئارادا ماون، هه‌رچه‌نده دۆخی عێراق به‌ره‌و سه‌قامگیری ده‌ڕوات، به‌ڵام له سووریا هێشتا پێویستی به به‌شداریكردنی فراوانی ئێمه هه‌یه و گوێ به‌و كۆت و به‌ندانه ناده‌ین كه له‌به‌رده‌می ئێمه دانراون"، جه‌ختیكرده‌وه "ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵ و نیوێكه له‌گه‌ڵ رووسیا له گفتوگۆداین و خه‌ریكه به‌رهه‌می ئه‌و گفتوگۆیانه ده‌دوورینه‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دووپاتیكرده‌وه، سیماكانی پرۆسه‌ی ئاشتی له سووریا ده‌ركه‌وتوون و جه‌ختی له‌سه‌ر رۆڵی ئێران له‌و پرسه‌دا كرده‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ی چاویش ئۆغلۆش دوای ئه‌وه هاتووه، دوێنی هه‌رخۆی دووپاتیكردبۆوه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتوون یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له مونبج بكشێنه‌وه و، ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا بۆ مونبج دابندرێت.
H.B