زاخارۆڤا: هێشتا روون نه‌بووه‌ته‌وه چ لايه‌نێكى كورديى به‌شدارى سوچى ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا ماريا زاخارۆڤا رايگه‌ياند، مۆسكۆ چالاكانه كار بۆ ئاماده‌كارى كۆنگره‌ى سووچى ده‌كات و هێشتا ديار نييه چ لايه‌نێكى كورديى به‌شدارى كۆنگره‌كه ده‌كات.
ماریا زەخارۆڤا لە وەڵامی پرسیارێکی کوردستان24 دا رايگه‌ياند، ھێشتا دیار نیە کە سەرجەم پارتە کوردییەکان بانگھێشت بکرێن بۆ کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانی سووريا له سوچى.
لە کۆنگرەی رۆژنامه‌نووسى هه‌فتانه‌يدا، زاخارۆڤا گوتيشى: "زۆر چالاکانە لە کارکردن بەردەوامین بۆ سەرجەم ئامادەکارییەکانی کۆنگرەکە، ھەرچەندە کارکردن تێیدا دژوارە".
گوتيشى: "تا ئێستا دیار نیە، چ لایەنێک داوەتدەکرێت، ھێشتا لەسەر ئەم بابەتە کاردەکەین".
دوای ئەوەی ھەر سێ وڵاتی گەرەنتیکەر (رووسیا، ئێران، تورکیا) لە ھەشتەمین کۆنگرەی ئەستانە بڕیاریان دا کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا، له رۆژانی 29 و 30ی كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018 لە شاری سوچی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانی سووريا بەڕێوەبچێت.
پرسی بانگھێشتکردنی پەیەدە بۆ به‌شدارى له کۆنگرەکە کە لایەن تورکیا بەردەوام رەتدەکرێتەوە، بووه‌ته يه‌كێك له ديارترين كێشه‌كانى به‌رده‌م دياركردنى لايه‌نه به‌شداره‌كانى سوچى.