فه‌رهاد پیرباڵ ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، له رێگه‌ی كوردستان 24ه‌وه، له باره‌ی ده‌ستگیركردنی فه‌رهاد پیرباڵ، روونكردنه‌وه ده‌دات.
لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، رایگه‌یاند، كاتژمێر 11ی ئه‌مڕۆ، دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ، له‌سه‌ر داوایه‌كی داواكاری گشتی ده‌ستگیركراوه و ئێستا له به‌ندیخانه‌یه.
لیوای عه‌بدولخالق روونیشی كرده‌وه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی و سووكایه‌تیكردن به خه‌ڵك، داواكار گشتی سكاڵای تۆماركردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشتریش ده‌زگا ئه‌منییه‌كان تێبینی حاڵه‌تی دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵییان كردووه، به‌ڵام كه‌س سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار نه‌كردبوو بۆیه ده‌ستگیر نه‌ده‌كرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر هیوای ئه‌وه‌شی خواست، له‌و ماوه‌یه‌دا له رووی ده‌روونییه‌وه چاره‌سه‌ر بۆ دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ بكرێت، به‌و پێیه‌ی هه‌ندێك كێشه‌ی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و پێویسته ره‌چاوی ئه‌و خاڵانه‌ی بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی و دكتۆرێكی زانكۆ بگه‌ڕێته‌وه باری ئاسایی خۆی.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و حاڵه‌ی دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵی تێدایه، ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ بكرێت و پزیشك حاڵه‌ته‌كه‌ی دیاری بكات، ئێستاش لێكۆڵینه‌وه‌ی دادگایی ده‌ستیپێكردووه و پزیشكیش پشكنینی بۆ ده‌كه‌ن و دواجاریش دادوه‌ر بڕیاری كۆتایی ده‌دات.
فەرھاد پیرباڵ، نووسەر، لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆ، لە ساڵی 1961 لە ھەولێر لە دایکبووە و له ساڵی 1984 له زانکۆی سلێمانی، خوێندنی تەواو کردووە، دوای ماوه‌یه‌ك چووەتە ئه‌ڵمانیا، ئینجا دانیمارک و دوو ساڵ لەوێ ماوەتەوە، بە زەمالەی حکوومەتی فەره‌نسا کە لەلایەن ئەنیستیتۆی کوردی پاریسەوە دابەش دەکرا، چووەتە فەڕانسە بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە فەڕەنسا ماوەتەوە.
دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ، كه خاوه‌نی زیاتر له 70 كتێبه، هه‌فته‌یه‌ك دوای تەواوکردنی دوکتۆراکەی لە زانکۆی سۆربۆن، لە بواری "مێژووی ئەدەبی نوێی کوردی"دا لە ساڵی 1994، گەڕاوەتەوە کوردستان و لە زانکۆی سەلاحەدین دامەزراوە.