هه‌ڵوێستى گۆڕان له‌ باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتى ئاشكرا ده‌بێت

کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەکە کۆتاییهات

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ جڤاتى نيشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان تايبه‌ت به‌ كوردستان 24ى راگه‌ياند، به‌م نزيكانه‌ بزووتنه‌وه‌كه‌يان له‌گه‌ڵ پارتى ديموكراتى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی، بە سەرۆکایەتی عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی دەستی پێکرد و کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەکە کۆتاییهات، بڕیارە کەمێکی دیکە لە راگەیەندراوێکدا وردەکاریی کۆبونەوەکە و بڕیارەکانی بۆ رایگشتی بڵاو بکرێتەوە.

کۆبونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر سێ تەوەری سەرەکی بو ئەوانیش؛‌ پرسی ریفراندۆم ‌و پرسی‌ ئاسایی كردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ‌و پرسی كۆبونه‌وه‌ و پەیوەندی نێوان بزوتنه‌وی‌ گۆڕان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان، به‌ تایبه‌تی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان.

چاوه‌ڕوانده‌كرێت كه‌مێكى ديكه‌ جڤاتى گۆڕان راگه‌يه‌ندراوێك له‌ باره‌ى ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڵاوبكاته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ى زانيارى كوردستان 24 گۆڕان ئاماده‌يى ده‌ربڕيوه‌ له‌گه‌ڵ پارتى ديموكراتى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به‌ په‌رله‌مان و ره‌وشى سياسى و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان كۆببێته‌وه‌.