به ڤيديۆ.. سه‌رۆكى فه‌نزوێلا: من سه‌دام حوسێنى راسته‌قينه‌م
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى فه‌نزوێلا له ئاهه‌نگى رێزگرتن له‌و سه‌ربازانه‌ى به هۆى خۆپيشاندانه‌كانه‌وه بريندار بوون، به جلێكى سه‌ربازييه‌وه ده‌ركه‌وت.
مه‌راسيمه‌كه له كاركاسى پايته‌ختى فه‌نزوێلا ئه‌نجامدرا و تێيدا نيكولاس مادورۆ، به جلى سه‌ربازييه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و خه‌ريكى چاككردنى بيرييه سه‌ربازييه‌كه‌يه‌تى و ده‌يه‌وێت لاسايى سه‌دام حوسێن بكاته‌وه.
سه‌رۆكى فه‌نزوێلا ده‌ڵێت: به‌م رێگه‌يه م به سه‌دام حوسێن ده‌چم. من سه‌دام حوسێنى راسته‌قينه‌م.
له نيسان/ ئه‌پريلى رابردووه‌وه له فه‌نزوێلا شه‌پۆلێكى ناڕه‌زايه‌تى سه‌ريهه‌ڵداوه و خۆپيشانده‌ران داواى له كارلاچوونى سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌يان ده‌كه‌ن و به‌و هۆيه‌وه تا ئێستا 90 كه‌س كوژراوون و سه‌دانى ديكه بريندار بوون.