ئه‌ردوگان: پرسی هه‌ڵبژاردن له ئیستانبوڵ داناخه‌ین
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، حزبه‌كه‌ی "پارتی داد و گه‌شه‌پێدان" له ركابه‌ریه‌كه‌ی له‌سه‌ر شاره‌وانی ئیستانبوڵ به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ئه‌و كاته‌ی لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن دوا بڕیاری فه‌رمی له‌مباره‌یه‌وه ده‌دات.
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردوگان ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ی گوتارێكدا له كۆنگره‌ی سه‌ندیكاكانی "ئاینده‌ی كار"ـدا هاتوون و دووپاتی كرده‌وه، تا لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن بڕیاری كۆتایی و فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌نێت، لای حیزبه‌كه‌ی پرسی هه‌ڵبژاردن له ئیستانبوڵ داناخرێت، گوتیشی: پێویسته سنوورێك بۆ ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه دابنرێت و رووبه‌ڕووی ئه‌و مه‌ترسییانه ببینه‌وه، كه به‌رۆكی وڵاتیان كردووه، به تایبه‌ت له سێكته‌ره‌كانی ئه‌منی و ئابووری.
سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌ختی كرده‌وه، هه‌موو ئه‌و مشتوومڕیانه‌ی له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌بوون، كۆتاییان هات و ئێستا هه‌موو لایه‌ك گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان و گرنگی به كاره‌كانی رۆژانه‌یان ده‌ده‌ن.
ئه‌ردوگان باسی ئه‌وه‌شیكرد، "پێویسته ده‌ست له‌و ناكۆكیانه هه‌ڵگرین، كه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه و ده‌بێت چاودێری پرسه‌كانی ئه‌منی و ئابووری بكه‌ین، ته‌بایی و یه‌كڕیزی و یه‌كگرتنه‌وه‌مان ناونیشانی قۆناغی داهاتوومانه".
هه‌روه‌ها داوای له هه‌موو لایه‌ك كرد، له‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به وڵاته‌وه هه‌یه، ده‌ست له ناكۆكییه سیاسییه‌كان هه‌ڵگرن و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان له گه‌ڵ 82 ملیۆن كه‌س له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی توركیادا بێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ردوگان دوای ته‌نیا رۆژێك له پێدانی مۆڵه‌تی كاركردن به ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، كاندیدی براوه‌ی پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په" وه‌ك سه‌رۆكی نوێی شاره‌وانی ئیستانبوڵ هاتوون، له‌كاتێكدا پارتی ده‌سه‌ڵاتدار "ئاكپارتی" به‌رهه‌ڵستی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات و داوای كردووه، كۆی پرۆسه‌كه له شاری ئیستانبوڵ دووباره بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵۆ
H.B