رووداوەكانی كوشتن لە ھەرێمی كوردستان لە زیادبووندان
K24 - سلێمانی
لە چەند مانگی رابردودا ھەواڵی کوشتن و تاوانکاری لە ھەرێمی کوردستان زیاتر بڵاودەبنەوەو چەند باندێكی مەترسیداریش لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كران.
ده‌ستگیركردنی بانده تاوانكاره‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و دانپێدانانی تۆمه‌تباران بووەته هه‌واڵی سه‌ره‌كی به‌شێكی زۆر له میدیا و باسوخواسی نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌مه‌ش ترس و نیگه‌رانی له نێو كۆمه‌ڵگه دروستكردووه‌و به‌شێك له هاووڵاتییان نایشارنەوە ئەو روداوانەى رۆژانە دەیبیستن کاریگەرى هەبووە لەسەر دڵنیایی و کارکردنی رۆژانەیان.
فاتیح ئیبراهیم، شۆفێرى تەکسییە لە شاری سلێمانی ئەو دەڵێ: "بێگومان ھەر رووداوێك دەكرێت و بڵاو دەبێتەوە كاریگەری لەسەر خەڵك دەبێت، بۆ نموونە ئەگەر رووداوی لەمشێوەیە بەردەوام بن من نەتوانی بە شەوانە ئیش بكەم".
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانیش دڵنیایی ده‌دات و باس له كۆنتڕۆڵی بارودۆخ ده‌كات، به‌ڵام لێكدانه‌وه‌ی خراپ بۆ رووداوه‌كان به هۆكاری ترس و دڵه‌ڕاوكێی هاووڵاتییان ده‌زانێت.
سەرکەوت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی بە كوردستان24 گوت: "لە ماوەی 72 كاتژمێردا سێ رووداوی كوشتن لە سنووری سلێمانی روویانداوە. بەراورد بە سێ مانگی ساڵی رابردوو، ئەمساڵ كوشتن كەمتر بووە، بەڵام حاڵەتەكانی ئەمساڵ زیاتر بەدوای یەكدا روویانداوە".
گوتیشی: "ھێزەكانمان توندوتۆڵ‌تر كردووە و لە چەند شوێنێكی دیكە بازگە دادەنێین، بۆ ئەوەی شوێنە قەرەباڵغەكان باشتر كۆنترۆڵ بكەین".
توێژەرێکى کۆمەڵایەتى رای وایه ئاستی تاوانه‌كان له‌وه زیاتره كه بڵاوده‌كرێنه‌وه، هه‌موو جۆره تاوانێکیش بە هەڕەشە و مەترسى لەسەر کۆمەڵگە ناودەبات و به پێویستی ده‌زانێت، راگەیاندنەکان لەگەڵ هێزەکانى پۆلیس و ئاسایش رۆڵى باشتریان هەبێت له شێوازی خستنه‌ڕووی تاوانباران، لە پێناو رێگرتن لە تاوانی زیاتر و تێكنه‌دانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه.
لە نوێترین ئامارى کار‌و چالاکییەکانى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى دا هاتووە، ته‌نیا له ماوەی 4 رۆژی ئه‌م مانگه‌دا 3 حاڵه‌تی کوژراون هه‌بووه‌و 29 کەسیش به تۆمەتى دزى کردن و بەکارهێنانى مادەى هۆشبەرو لاقه‌كردنی ئافرەتان ده‌ستگیركراون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر ترس و نیگه‌رانی بڵاوكردووەته‌وه رووداوه‌كانی كوشتنن.
ھ.م