لە پەرلەمان واژۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەکرێتەوە

ده‌یانه‌وێت فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی شاره‌كه‌ به‌ڕێوه‌ببات

K24 - هه‌ولێر:

بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق دەڵێت: "ده‌ستیان به‌ كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌.

نیازی میعماری ئۆغڵۆ، بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و راگەیاندنی باری نائاسایی لەو پارێزگایە دەستمان بە کۆکردنەوەی واژۆی پەرلەمانتاران کردووە. گوتیشی، ئەگەر هاتوو ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان سووربێت، ئەوا دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنەکە دەبێت ئیدارەی ئەو پارێزگایە لە لایەن فەرماندەیەکی سەربازی بەڕێوەببرێت.

پێنجشەممەی رابردوو پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ بڕیاری لەکارلادانی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووکی پەسەندکرد.