سەرۆك بارزانی رۆژی ئاڵای كوردستان لەگەڵ پێشمەرگە پیرۆز دەكات

سه‌رۆك بارزانى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌ى به‌سه‌ر كرده‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، ئه‌مڕۆ سه‌ردانى سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى كرد، به‌ مه‌به‌ستى پيرۆزڕاگرتنى رۆژى ئاڵاى كوردستان.

ماڵپه‌ڕى ره‌سمى پارتى ديموكراتى كوردستان بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ یەكشەممە 17ـی كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2017 سەرۆك مەسعود بارزانی سەردانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد و لەگەڵ پێشمەرگە قارەمانەكان رۆژی ئاڵای كوردستانی پیرۆز كرد.

سايته‌كه‌ روونيكردووه‌ته‌وه‌، لەو سەردانەدا سەرۆك بارزانی وێڕای هەواڵپرسینی پێشمەرگە، لەگەڵ هێزی پێشمەرگە پێكەوە رۆژی ئاڵای كوردستانیان بەرز راگرت، هه‌روه‌ها بۆ نانی نیوەڕۆ لەگەڵ پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان بوو.

ئه‌مڕۆ 17ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2017، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ رۆژى نيشتيمانى ئاڵاى كوردستان. هه‌موو ساڵێك له‌و رۆژه‌دا هاووڵاتيانى كوردستان به‌ هه‌ڵكردنى ئاڵا په‌يمانى دڵسۆزى بۆ ئاڵا و پاراستنى سه‌روه‌رى و شكۆى نه‌ته‌وه‌يى دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌.

ئاڵاى كوردستان ده‌شه‌كێته‌وه‌، فۆتۆ له‌ ئينته‌رنێت وه‌رگيراوه‌
ئاڵاى كوردستان ده‌شه‌كێته‌وه‌، فۆتۆ له‌ ئينته‌رنێت وه‌رگيراوه‌