چه‌كدارێكی حه‌شد له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه كوژرا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو كوژرا.
غه‌زوان دوادی، نوێنه‌ری شه‌به‌ك، له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، ئه‌و چه‌كداره خه‌ڵكی گوندی "بازوایا"یه و ئه‌مڕۆ له كاتی ئه‌ركی خۆیدا كوژرا.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا بكوژانی ئه‌و چه‌كداره‌ی حه‌شد نازانرێت كێن، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش، كرده‌وه‌ی تیرۆریستیان له مووسڵ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه، كه ساڵێك به‌سه‌ر راگه‌یاندن تێكشكاندنی داعش و رووخانی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی تێپه‌ڕیوه و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق، له 10ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2017، وتاری سه‌ركه‌وتن و كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعشی خوێنده‌وه، به‌ڵام تا ئێستاش رێكخراوه‌كه جموجۆڵی ماوه.
ئ. م