رووسیا: به‌منزیكانه وه‌ڵامی توندی به‌ریتانیا ده‌ده‌ینه‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ره‌خنه‌ی توندی له لێدوانه‌كانی تێریزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیای گرت، له‌باره‌ی سزادانی رووسیا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی پێدانی ژه‌هر به ئه‌فسه‌رێكی پێشووی هه‌واڵگه‌ری رووسیا له به‌ریتانیا.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیادا هاتووه، "ئێمه لێدوانه‌كه‌ی تێریزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به گه‌مژانه و هه‌راسانكارێكی بێوێنه له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین، كه رۆژی 14ی مارس رایگه‌یاند، رووسیا له دۆسیه‌ی ژه‌هراویكردنی سێرگی سكریبال و كچه‌كه‌ی تێوه گلاوه و، ئه‌و لێدوانه‌ی مه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و له‌نده‌ن به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، حكوومه‌تی به‌ریتانیا، كۆمه‌ڵێك رێككاری دوژمنكارانه‌ی به‌رامبه‌ر به رووسیا گرتۆته‌به‌ر، له‌وانه‌ش ده‌ركردنی 23 دیپلۆماتكاری رووسی له وڵاته‌كه‌یان، كه به‌مه‌ش هه‌ڵچوونێكی مه‌ترسیدار له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا دێته ئاراوه، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌پێناو "به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی سیاسی گوماناوی". هه‌وره‌ها باسی ئه‌وه‌شی كردووه، "رووسیا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه ره‌ت ده‌كاته‌وه و به‌ناگونجاو ده‌یزانێت".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا جه‌ختی كردۆته‌وه، "له‌جیاتی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی به‌ریتانیا لێكۆڵینه‌وه‌كانی ته‌واو بكات و به‌گوێره‌ی یاساكانی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ نه‌هێشتنی چه‌كی كیمیایی به‌دواداچوون بكات، كه ئێمه‌ش بۆ ئه‌و كاره ئاماده بووین، رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ رووسیای هه‌ڵبژارد". هه‌وره‌ها باس له‌وه‌ش كراوه، "گومانی تێدا نییه، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا به‌و ره‌فتاره تاكلایه‌نه و ناشه‌فافه‌یان له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن هه‌ڵمه‌تێكی دوژمنكارانه له‌دژی رووسیا رابگه‌یه‌نن".
له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا جه‌ختی كردۆته‌وه، "به‌دڵنیاییه‌وه وه‌ڵامی رووسیا بۆ به‌ریتانیا له‌نزیكترن كاتدا ده‌بێت".
ئه‌و به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دوای ئه‌وه هاتووه، رۆژی چوارشه‌ممه، تێرزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، تۆمه‌تی تیرۆركردنی سێرگی سكریبال، ئه‌فسه‌ری پێشووی هه‌واڵگه‌ری سه‌ربازی رووسیا و كچه‌كه‌ی له ئینگلته‌را، خسته ئه‌ستۆی رووسیا.
هه‌روه‌ها مه‌ی رایگه‌یاند، حكوومه‌تی به‌ریتانیا ته‌نیا یه‌ك هه‌فته مۆڵه‌تی داوه‌ته 23 دیپلۆماتكاری رووسی، كه به‌ریتانیا جێ بهێلن. گوتیشی، ئه‌مه وه‌ڵامی به‌ریتانیایه بۆ ئه‌و كرده‌وه دوژمنكارانه‌ی كه رووسیا به‌رامبه‌ر به به‌ریتانیا.
مه‌ی جه‌ختیشی كرده‌وه، چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی دیپلۆماتكاره رووسییه‌كان له به‌ریتانیا، بۆماوه‌ی چه‌ند ساڵێك چالاكی هه‌واڵگه‌ری مۆسكۆ له به‌ریتانیا كپ ده‌كات و ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ی ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌وه‌ستێنێت و بانگهێشنامه‌كه‌شی بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بۆ سه‌ردانكردنی له‌نده‌ن هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
H.B