لە لوبنان ئاھەنگێك بۆ پاڵپشتی سەربەخۆیی كوردستان بەڕێوە دەچێت
K24 - لوبنان
بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە كوردانی دانیشتووی لوبنان، ئەمڕۆ ئاھەنگێكی بەرفراوان لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەڕێوەدەچێت.
ئەحمەد شەفیق ئاغا، نوێنەری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە لوبنان بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەوەی لێرە دەكرێت ئەوەیە كوردانی دانیشووی لوبنان دەیانەوێت وەك ھەستێكی نەتەوەیی پاڵپشتی خۆیان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەربڕن".
گوتیشی: "وەك دەبینرێت تا دژایەتی سەربەخۆیی كوردستان بكرێت، رۆژ دوای رۆژ كورد لە ھەموو جیھان زیاتر كۆدەبنەوە و پاڵپشتی لە سەربەخۆیی كوردستان دەكەن".
راشیگەیاند: "ئەو كەسانەی لە بەیروت بۆ پاڵپشتی سەربەخۆیی كوردستان كۆبوونەتەوە، تایبەت نین بە حزب و لایەنێكی دیاریكراو، بەڵكو وەك كورد لێرە ھەستی نەتەوایەتیان بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەردەبڕن".