هه‌سه‌ده: داعش دوا هه‌ناسه‌كانی هه‌ڵده‌مژێت
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند، ئێستا چه‌كدارانی داعش له سووریا له نزیك سنووری عێراق دوا ساته‌كانیان له گه‌مارۆدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، "له‌م دوو رۆژه‌ی دواییدا، هێزه كوردییه‌كان كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانی ده‌كرێن، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی رێكخراوی داعش چڕ كردووه‌ته‌وه".
رۆیته‌رز له زاری مسته‌فا بالی، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی میدیایی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات گواستییه‌وه، "داعش له دوا ساته‌كانیدایه، چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه ئه‌وه‌ش ده‌زانن كه جه‌نگی ئه‌م جاره هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كی ئه‌وانه".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه شون رایان، وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، "هه‌سه‌ده پێشڕه‌وی زۆریی كردووه و رۆژبه‌ڕۆژ له كێوماڵكردنی رووبه‌رێكی فراوانتری ئه‌و خاكه به‌رده‌وامه، كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركرابوو، شه‌ڕیش به‌رده‌وامه".
دووپاتیشیكرده‌وه، "سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وام ئه‌ركی له‌پێشینه‌یه و هێشتا داعش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه، بۆیه هێشتا ئه‌و كاره ته‌واو نه‌بووه".
H.B