مه‌رجه‌عێكی شیعه: به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شداریكردنه له درووستكردنی فیتنه
K24- هه‌ولێر:
جه‌واد خاڵسی، مه‌رجه‌عی ئاینی مه‌زهه‌بی شیعه له گوتاری رۆژی هه‌ینیدا له شاری كازمییه له به‌غدا داوای له گه‌لی عێراق كرد، به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق نه‌كه‌ن و هۆشداریشیدا، پرۆژه‌یه‌كی وێرانكه‌ر به‌ناوی گه‌لی عێراقه‌وه به‌ڕێوه‌یه و، هه‌ركه‌سێكیش به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكات، ناپاكه.
ئه‌و مه‌رجه‌عه‌ی شیعه گوتی: "ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی عێراق سه‌یرێكی پیلانه‌كان به هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه بكات و بۆ ئه‌و تاوانانه بگه‌ڕێته‌وه كه عێراقی پێدا تێپه‌ڕیوه و تێیدا ته‌نیا كوشتنی خه‌ڵك و ته‌قینه‌وه روویانداوه و به‌چاوی خۆمان له گۆڕه‌پانه‌كانی ته‌یه‌ران عه‌ده‌ن و شوێنه‌كانی دیكه بینیمان، ئه‌وا بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه پرۆسه‌ی سیاسی پرۆسه‌یه‌كی وێرانكارییه و ئامانج لێی هێشتنه‌وه‌ی وڵاته له‌ژێر هه‌ژموونی بێگانه".
خاڵسی له گوتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "پێشتر هه‌ر كه‌س له به‌شداریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌رامبه‌ر به خودا به‌رپرسیار بوو، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه بیانتوانیبایه به‌رهه‌مێكی باشیان هه‌بێت، كه هه‌ندێك كه‌س له‌ئێستا و له‌ڕابردووشدا بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا و دوای بینینی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له خوله‌كانی پێشوودا، ئه‌وا هه‌ركه‌س ده‌زانێت كه به‌شداریكردنی له‌و پرۆسه‌یه‌دا هیچی لێ ده‌ستناكه‌وێت و ته‌نیا بۆ تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌ی زیانبه‌خشه، هه‌ركه‌سێكیش ملكه‌چی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه بێت ناپاك، گێل و گه‌مژه‌یه".
خاڵسی رووی قسه‌كانی له ئاماده‌بووان كرد و پرسی: "ئێمه جارێكی دیكه ده‌چینه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كان و به هه‌مان شێوه هه‌مان روخساره‌كان هه‌ڵده‌بژێرینه‌وه؟ ئه‌مه واتای وایه قه‌یرانه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و، ئێمه ده‌چین بۆئه‌وه‌ی به‌شداری له درووستكردنی كاره‌ساتدا بكه‌ین به‌ناوی خۆمان؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه؛ پێویسته له‌سه‌رمان بایكۆتی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی وێرانكار به‌ناوی گه‌لی عێراقه‌وه به‌رده‌وام نه‌بێت"، هه‌روه‌ها گوتی: "پرسیارێكی دیكه ئه‌وه‌یه ئاخۆ چ جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر ئێمه هیچ جێگره‌وه‌یه‌كیشمان نه‌بێت، به‌لایه‌نی كه‌م نابێت ده‌ستمان له پرۆژه‌یه‌كدا هه‌بێت كه عێراق وێران ده‌كات و، نابێت ره‌وایه‌تی به‌و كه‌سانه بده‌ین كه ده‌یانه‌وێن وڵات بڕوخێنن و فیتنه و ئاژاوه بهێننه‌وه، هه‌روه‌ك له‌رابردووشدا كردوویانه و ته‌نیا سه‌روه‌ت و ماڵی وڵاتیان به‌هه‌ده‌ر داوه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كارهێناوه".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا، ئه‌و مه‌رجه‌عه‌ی مه‌زهه‌بی شیعه روونیكرده‌وه " ئه‌گه‌ر هیچ پڕۆژه‌یه‌كیشمان نه‌بێت، ئه‌وا بایكۆتكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه خۆی له‌خۆیدا سه‌ره‌تایێكه بۆ داڕشتنی پرۆژه‌یه‌كی نوێ، چونكه كاتێك گه‌لی عێراق بایكۆت ده‌كات، ده‌توانێت كۆده‌نگی له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی نوێ درووست بكات و ببێت به جێگره‌وه‌یه‌كی باشتر بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه و، ئه‌گه‌ر به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نه‌كه‌ن، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیك هه‌نگاوه‌كانی پرۆژه نوێیه‌كه بۆت روون ده‌بنه‌وه و، هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ری ده‌ڕوات"، گوتیشی "هه‌ندێ پلانی ورد و بۆچوونی گرنگ له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه له‌ئارادان"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و پلانانه ئاشكرا بكات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌سایه‌تی سیاسی و ئاینی بانگه‌شه بۆ به‌شداریكردنێكی فراوان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كه‌ن، كه بڕیاره له 12ی ئایاری ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێن، له‌كاتێكدا ناكۆكییه‌كی زۆر له‌سه‌ر كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هه‌یه.
به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش، هه‌مان ئه‌و مه‌رجه‌عه داوای له خه‌ڵكی عێراق كردبوو، هه‌ركه‌سێك به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، ئه‌وا ناپاكه و به‌رامبه‌ر به‌خودا به‌رپرسیار ده‌بێت.