ئه‌مه‌ریكا: رێكخراوی داعش دووباره ده‌توانێت ده‌ست به هێرشه‌كانی له‌ناو عێراق بكاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
باڵۆیزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی داعشی بۆ سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری شاری حه‌ویجه شه‌رمه‌زار كرد و جه‌ختی كرده‌وه، شه‌ڕی دژ به‌داعش له‌عێراق هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا له به‌یاننامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "وێڕای ته‌واوبوونی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی له عێراق دژ به چه‌كدارانی داعش، به‌ڵام هێشتا شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه له‌و وڵاته به‌كۆتایی نه‌هاتووه".
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هۆشداری دراوه، "پاشماوه و شانه نووستووه‌كانی داعش هێشتا ده‌ستبه‌رداری هزری خۆیان نه‌بوونه و، ئێستاش له‌ڕووی داهاته‌وه توانای ئه‌نجامدانی هێرشیان هه‌یه و، ده‌یانه‌وێت دووباره ناسه‌قامگیری بگه‌ڕێننه‌وه ناوچه ئازادكراوه‌كان و ترس و تۆقاندن له‌ناو خه‌ڵكی بڵاو بكه‌نه‌وه".
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشی كرده‌وه، "له‌سه‌ر داواكاری حكوومه‌تی عێراق، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بن و، مه‌شق و راهێنان به هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن، چونكه مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر هێشتا هه‌ره‌شه له عێراق ده‌كه‌ن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، یه‌حیا ره‌سول، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، شانه نووستووه‌كانی داعش له زۆر ناوچه ماون.
هه‌روه‌ها ره‌سول له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "ئێمه نه‌مانی داعشمان به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراوه‌یی له‌سه‌ر زه‌وی راگه‌یاندووه، ئێستاش كار له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانمان له‌لایه‌نی هه‌واڵگه‌رییه‌وه ده‌كه‌ین، به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی شانه نووستووه‌كانی ئه‌و رێكخراوه".
گوتیشی: "ئێستا داعش ئه‌و توانایه‌ی نه‌ماوه ته‌نیا بستێكیش له خاكی وڵاته‌كه‌مان داگیر بكات، ئه‌وه‌ی له‌توانایدایه ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵ بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی ده‌دات، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه تۆپۆگرافیاكه‌یان له‌باره بۆ خۆحه‌شاردانی ئه‌و تیرۆریستانه".