به‌ فه‌رمانی شا شازاده‌ شه‌قوه‌شێنه‌كه‌ قۆڵبه‌ست كرا

شازاده‌یه‌كی‌‌ سعوودیی به‌هۆی ‌ پێشێلكاریی دژی هاووڵاتیان ده‌ستگیركرا

K24 - هه‌ولێر:

به‌ فه‌رمانی شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای شانشینی سعوودیه‌، پۆلیسی سعوودیه‌ ده‌ستبه‌جێ، شازاده‌ سعوود بن عه‌بدولعه‌زیز بن مساعد ئالسعودیان ده‌ستگیركرد، پاش ئه‌وه‌ی ڤیدیۆكانی بڵاوكرابووه‌ كه‌ ده‌ستدرێژی ده‌كاته‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتیانی سعوودیه‌ و به‌ توندی لییان ده‌دات و هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كات.

به‌ گوێره‌ی ڤیدیۆكه‌ دوو پۆلیسی سعوودیه‌ شازاده‌ سعود له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كه‌وه‌ دیننه‌ خواره‌وه‌ و ده‌ست و قاچیان به‌ستووه‌.

چالاكوانانیش وێنه‌ی شازاده‌ سعوودیه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ بنكه‌یه‌كی راگرتنی پۆلیس وه‌ستاوه‌.

هۆكاری ده‌ستگیركردنی شازاده‌ سعوود، لیدان و جنێودان و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر هاووڵاتیان بووه‌و له‌ ڤیدیۆكاندا ده‌بینرێت كه‌ له‌ خه‌ڵك ده‌دات و  قسه‌ی نه‌شیاویان پێ ده‌ڵێت.