قایمقامی هەولێر باس لە رێکارەکانی داهاتوو دەکات
K24 – ههولێر:
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، دوای کاتژمێر 12، قەدەغەی هاتووچۆ بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوام دەبێت.
راشیگەیاند، چەند پێشنیارێکمان بۆ وەزارەتی ناوخۆ بەرزکردەوە تاوەکو ئاسانکاریی بۆ کردنەوەی نانەواخانە و مارکێتەکان بکەین و ئەو شوێنانە لەژێر رێنمایی نوێ کراوە دەبن.
ئاماژەی بەوەشدا، پێشنیاری کات و دیلیڤەری (گەیاندنمان) کردووە و هەموو ئەو شتانەی پێویستن بۆ ژیان، بەردەست دەبن.