په‌خشی كه‌ناڵه عێراقییه‌كانی سه‌ر به ئێران له نایل سات راده‌گیرێت
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به سایتی غه‌دپرێسی راگه‌یاندووه، له مانگی داهاتوو په‌خشی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌ناڵه عێراقیانه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری دارایی ده‌كرێن، له مانگی ده‌ستگردی نایل سات راده‌گیرێن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتیشی كرده‌وه، "ئه‌و بڕیاره له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێوشوێنانه‌دایه كه ئه‌مه‌ریكا له‌دژی كه‌ناڵی مه‌ناری لوبنانی گرتوویه‌ته به‌ر"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر له‌مباره‌یه‌وه بخاته روو.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشتر رایگه‌یاندبوو، حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران هاوڕا نییه، به‌ڵام پابه‌ندی ئه‌و سزایانه ده‌بێت و پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌كات.
ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی و ده‌زگای بیستراو و چاپكراوی دیكه‌ی میدیایی له عێراق هه‌ن، كه ئۆرگان و زمانحاڵی ئه‌و گروپ و لایه‌نانه‌ن كه فه‌رمان له ئێران وه‌رده‌گرن.
H.B