فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌ك: كوردستان له دوژمنان ده‌كه‌ینه گۆڕستان
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هۆشداری ده‌داته ئه‌و كه‌سایه‌تی و لایه‌ن و هێزانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵك و خاكی كوردستان ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن: " كه‌س ناتوانێت پێ بنێته نێو خاكمان و چۆن شكۆی داعشمان شكاند به‌و شێوه‌یه‌ش ڕێ لە‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌گرین كه بیانه‌وێت خاكمان داگیر بكه‌ن، چونكه ئیراده‌مان بە هێزە و خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان له پشتمانه".
فه‌رمانده‌یی پشتیوانی یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه: "ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت داهاتوویان له تیرۆرستانی داعش خراپتر بێت با خویان تاقیبكه‌نه‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه "دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ی گه‌لی كوردستان له پروسه‌ی ڕیفراندۆم تۆماری كرد و بڕیاریان له داهاتووی خۆیان دا و به ڕێژه‌یه‌كی به‌رز ده‌نگی به‌ڵێ سه‌ركه‌وت، هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌سایه‌تی كه‌وتوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌كردن له خه‌ڵك و خاكی كوردستان، ئێمه وه‌كو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی/1 گەلی خۆمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه كه‌س ناتوانێت پێ بنێته نێو خاكمان و چۆن شكۆی داعشمان شكاند به‌و شێوه‌یه‌ش ڕێ لە‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌گرین كه بیانه‌وێت خاكمان داگیر بكه‌ن، چونكه ئیراده‌مان بە هێزە و خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان له پشتمانه".
هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه: "چۆن له‌و ماوه درێژه‌دا له‌به‌رده‌م دڕنده‌ترین دوژمنی مرۆڤایه‌تی ڕاوه‌ستاین و خاكمان پاك كرده‌وه، بۆ ئاسوده بوونی ڕوحی شه‌هیدانمان و به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌نجامی ڕیفراندۆم كه مه‌به‌ست لێی سه‌ربه‌خۆییه بۆ كوردستان به‌و شێوه‌یه‌ش ڕاده‌وه‌ستین كوردستان له دوژمنانمان ده‌كه‌ینه گوڕستان".