ره‌وتی حیكمه: به به‌شداری كورد راگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین كوتله نزیكه
K24 - هه‌ولێر:
ره‌وتی حیكمه، دوایین پێشڤه‌چوونه‌كانی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مان ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كورد، پێكهێنانی ئه‌و كوتله‌یه نزیكه.
نۆفه‌ل ئه‌بوره‌غیف، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و گوته‌بێژی ره‌وتی حیكمه گوتی: "كاره‌كانی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی و لۆژیكی و هێمنی به‌ڕێوه‌ده‌چن و به به‌شداری ره‌وتی حیكمه، سائیروون، نه‌سڕ، هاوپه‌یمانی نیشتمانی و هێزه سوونییه‌كان، له‌گه‌ڵ هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌زر له‌گه‌ڵ كورد دوور له ژاوه‌ژاو و به‌لاڕێدابردن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ره‌وتی حیكمه راشیگه‌یاند، ده‌رگای گفتوگۆ بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه كراوه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای لێكتێگه‌یشتن و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی.
پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مان، بۆ پێدانی متمانه به سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی عێراق، پێویسته به 165 كورسییه، كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش له 329 كورسی پێكدێت.
تا ئێستاش گفتوگۆكانی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله به‌رده‌وامه، كه به‌هۆی تانه‌ی لایه‌نه‌كان و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن، بۆ دووباره هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له سندووقه‌كان به ده‌ست، پرۆسه‌كه دواكه‌وتبوو.
ا. م