سهعيد كاكهيى: به گهورهيى خۆتان لێم ببورن
K24 – ههولێر:
لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا، كە لە ژمارەیەك دەزگای راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، سەعید كاكەیی ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق، سهر به بزووتنهوهى گۆڕان داوای لێبوردنى لە ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیاران كرد، كە پێشتر بێ بەڵگە بە ساختەكاری و گەندەڵی تۆمەتباری كردبوون.
كاكەیی، له گرته ڤيديۆييهكهدا دان بەوەشدا دەنێت، كە لە ژێر فشارە سیاسییەكان، تۆمەتی داوەتە پاڵ كۆمسیۆن و ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیاران، داواش دەكات بەگەورەیی خۆیان لێی ببورن.