فرانس پرێس: بارزانى له جاران به‌هێزتر بووه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى ده‌نگوباسى فه‌ره‌نسى (فرانس پرێس)، له راپۆرتێكدا بڵاويكرده‌وه، بارزانى له جاران به‌هێزتر بووه. پارته‌كه‌شى (پارتى ديموكراتى كوردستان) بووه‌ته يه‌كه‌م حزبى براوه‌ى بێ هاوتا له هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا و ده‌شتوانێت حسابى خۆى له‌گه‌ڵ ئه‌وانه يه‌كلا بكاته‌وه، كه دواى رفراندۆم خۆيان خزانده سه‌نگه‌رى به‌غدا و دژايه‌تى هه‌رێمى كوردستانيان ده‌كرد.
ئاژانسه‌كه له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌ركرده‌ى هه‌ڵكه‌وتووى كورد، مه‌سعود بارزانى و پارتى ديموكراتى كوردستان، ئێستا هێزى باڵاده‌ست و بێ هاوتان له هه‌رێمى كوردستان، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له گۆڕه‌پانى سياسه‌تى ئيتيحادى له به‌غدا لايه‌نێكى سياسى به‌هێزه و ده‌ستكه‌وتى به‌ده‌ستهێناوه.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان له كێبڕكێى به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆكى كۆماردا نه‌يتوانى براوه بێت، به‌ڵام هاوسه‌نگى هێز له كێبڕكێى به‌ده‌ستهێنانى پۆسته وه‌زارييه‌كاندا به‌لاى پارتيدا ده‌شكێته‌وه.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شكردووه، له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له ئايار/ مايۆدا بۆ په‌رله‌مانى عێراق، پارتى ديموكراتى كوردستان به به‌ده‌ستهێنانى 25 كورسى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بووه گه‌وره‌ترين حزبى عێراق. به‌و پێيه‌ى ئه‌و لايه‌نانه‌ى پێشى پارتى كه‌وتوونه‌ته‌وه، هاوپه‌يمانى چه‌ند حزب و ره‌وت و بزووتنه‌وه‌يه‌كى سياسيين. ته‌نيا پارتى بوو به ته‌نيا به‌شدارى له كێبڕكێيه‌كه‌دا كردووه.
له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيشدا كه له 30ى ئه‌يلوولى رابردوو ئه‌نجامدرا، پارتى له كۆى 111 كورسى په‌رله‌مانى كوردستان 45 كورسى به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌مه‌ش وايكردووه تا مه‌ودايه‌كى دوور پارتى نوێنه‌رى هه‌ره گه‌وره و ديارى كوردى عێراق بێت.
له رووى تيۆرييه‌وه، پارتى ديموكراتى كوردستان، زۆرينه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانى هه‌يه. پێويستيى به پێكهێنانى هاوپه‌يمانى نييه له‌گه‌ڵ هيچ ركابه‌رێكيدا، به‌ڵكو بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت پێويستى ته‌نيا به پشتگيرى كورسييه‌كانى كۆتا هه‌يه، كه ژماره‌يان 11 كورسييه.
له‌و باره‌يه‌وه، توێژه‌ر له كۆليژى توێژينه‌وه باڵاكان له زانسته سياسييه‌كانى پاريس، عادل باخه‌وان، به ئاژانسه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، پارتى ديموكراتى كوردستان ئێستا خاوه‌نى سه‌نگێكى گه‌وره‌ى سياسييه له سياسه‌تى كورديدا. ناكرێت له به‌غدا په‌راوێز بخرێت. هه‌ر بۆيه پارتى داواى وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌ره‌وه و دارايى، يان جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران ده‌كات.
عادل باخه‌وان ئه‌وه‌شى وتووه، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى 12ى ئايارى عێراق، قۆناغێكى گه‌وره بوو، كه بووه هۆى دوو دڵى هه‌ردوو هێزى ئه‌مه‌ريكا و ئێران، كه دوو هێزى گه‌وره‌ن له گۆڕه‌پانى سياسى عێراقدا.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه، دوور له به‌غدا، پارتى ديموكراتى كوردستان ئێستا ده‌توانێت حسابى خۆى له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا يه‌كلا بكاته‌وه، كه دواى ئه‌نجامدانى ريفراندۆم، خۆيان خزانده سه‌نگه‌رى حكومه‌تى به‌غدا و پشتيوانى رێككاره تونده‌كانى به‌غدايان له دژى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرد.