وته‌بێژی حكوومه‌تى هه‌رێم هه‌واڵێك به درۆ ده‌خاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌تيكرده‌وه، دواكه‌وتنى پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه په‌يوه‌ندى به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان هه‌بووبێت له توركيادا.
له‌و باره‌يه‌وه سايتى حكومه‌تى هه‌رێم له زارى سه‌فين دزه‌يى، وته‌بێژی حكوومه‌ت سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌ندێك له ده‌زگا نابه‌رپرسه‌كانی راگه‌یاندن هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كارییان بڵاوكردووه‌ته‌وه گوایه به هۆكاری سیاسی له توركیاوه ده‌ست به‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا گیراوه و رێگری لێكراوه بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
سه‌فين دزه‌يى روونيكردووه‌ته‌وه، سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه دروستكراو و چه‌واشه‌كارییه و له هه‌موو راستییه‌كه‌وه دووره و به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی نێوان بانكی نێره‌ر و بانكی وه‌رگر چه‌ند رۆژێك پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی پاره په‌كی كه‌وتبوو، به‌ڵام له كۆتاییدا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كرا و ئێستا پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت له نێوان هه‌ردوو بانكه‌كه‌دا به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.