كۆمپانیای تۆتاڵی فه‌ره‌نسی له ئێران كشایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی بەشێوەیەكی فەرمی كشانەوەی خۆی لە كێڵگەی (پارس)ی ئێران راگەیاند.
بیژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران، كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی لە گرێبەستی پەرەپێدانی قۆناخی یانزەھەمینی كێڵگەی بارسی گاز كه ھاوبەشە لەگەڵ قەتەر، كشایه‌وه و پێویستە دەستبەجێ جێگرەوەیەك بدۆزنەوە.
زەنگەنە جەختی لەوەش كردەوە، دوو مانگ لەمەوبەر تۆتال ئاماژەی بەوەدابوو كە لەو گرێبەستەدا دەكشێتەوە، كە بە گەورەترین گرێبەست دادەنرێت، بەڵام ئێستا بەشێوەیەكی فەرمی كشانەوەی خۆی راگەیاند، ھەر بۆیە كار لەسەر ئەوە دەكرێت كۆمپانیایەكی دیكە بخرێتە شوێنی بۆ ئەوەی پەكیان نەكەوێت.
ئەمە لە كاتێكدایە ھاوینی ساڵی رابردوو گرێبەستێك بە بەھای 4 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار لە نێوان ئێران و كۆنسۆرتیۆمی نێودەوڵەتی سەر بە كۆمپانیای تۆتالی فەرەنسی واژۆكرا بۆ ئەوەی قۆناخی یانزەھەمینی كێلگەی بارس پەرەپێبدەن.
به‌هۆی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، ماوه‌یه‌كه كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه بیانییه‌كان له‌و وڵاته ده‌كشێنه‌وه و مامه‌ڵه و بازرگانی و وه‌به‌رهێنانه‌كانییان له‌گه‌ڵ ئێران راده‌گرن.
ا. م