شاره‌زايه‌كى ئه‌مريكى: ريفراندۆم كورد ده‌خاته سه‌ر رێى ده‌وڵه‌ت
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زا و مامۆستاى زانكۆ دكتۆر ساشا تۆپه‌ريج، له واشتنه‌وه رايگه‌ياند، كوردستان له ماوه‌يه‌كى كه‌مى داهاتوودا كه كه‌متر له ساڵێك ئه‌و په‌ڕى دوو ساڵدا ده‌بێته ده‌وڵه‌ت و ئێستا كورد هه‌نگاو به ئاراسته‌يه‌كى راستتدا ده‌نێت.
له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كوردستان 24، ئه‌و شاره‌زا ئه‌مريكييه سه‌باره‌ت به كاتى ئه‌نجامدانى ريفراندۆم گوتى: هه‌رگيز كاتى گونجاو نييه له جێى خۆي‌دا نييه، له هيچ سووچێكى ئه‌م جيهانه‌دا و ئه‌گه‌ر به مێژوودا بچيته‌وه، كه‌متر ده‌بينيت وڵاتان به ئاشتى جياببنه‌وه، وه‌ك هه‌نگاريا و يوگسلافيا و سلۆڤاكيا، كه نزيكه‌ى 600 هه‌زار كه‌س بوون، جگه له‌وه‌ش من به‌وه دڵخۆشم كه هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌ت و سه‌ركردايه‌تييه‌كه‌ى و سه‌رۆك بارزانى ده‌يانه‌وێت په‌يامێكى راستگۆيانه و ئاشتيانه به جيهان بگه‌يه‌نن و كاتى راپرسييه‌كه‌ش گونجاوه و ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكى ئه‌رێنييه له كاتێكى باش‌دا.
گوتيشى: له رووى سياسيشه‌وه، په‌يامه‌كه ئه‌وه‌يه سه‌ركردايه‌تى كورد ده‌يه‌وێت په‌يامێكى روون ئاراسته‌ى جيهان و واشنتن بكات له پرۆسه‌يه‌كى ديموكراسيدا و كوردستانيش ده‌يه‌وێت هاوڕێيه‌كى باش بێت و مه‌ترسى نابێت له هه‌مبه‌ر ئێران و توركيا و ره‌تيده‌كه‌نه‌وه رووبه‌ڕووبوونه‌وه هه‌بێت و هه‌موو ئه‌و رێگايانه‌يان نه‌هێشتووه، كه گومان له‌سه‌ر پرۆسه‌كه درووست بكه‌ن.
له وه‌ڵامى پرسيارى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له وڵاتانى ده‌ره‌وه بۆچى نيگه‌رانن به ئه‌نجامدانى ريفراندۆم، دكتۆر ساشا تۆپه‌ريج گوتى: پێم وايه هه‌ندێ شتى زۆر هه‌ن، له ئێستادا هه‌ندێ بابه‌ت هه‌ن بابه‌تى گه‌رمن وه‌ك داعش و شه‌ڕى به‌رده‌وامى ئه‌و رێكخراوه. له ناوچه‌ى كه‌نداو جۆرێك كێشه و ناكۆكى هه‌يه له نێوان سعووديه و ئێران و ئه‌و وڵاتانه‌شى كه نوێنه‌رايه‌تى ئه‌وان ده‌كه‌ن و به گشتى بارودۆخه‌كه ئاڵۆز نييه و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان هۆكارێك ده‌بێت بۆ سه‌قامگيرى ناوچه‌كه و پێويسته هه‌موويان پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكه‌ن و له‌م كاته‌دا ئه‌وه هه‌نگاوێكى ئه‌رێنييه و پێويسته كوردستانيش ره‌چاوى ئه‌م لايه‌نانه بكات، يه‌كه‌م: ريفراندۆم به شێوه‌يه‌كى رێك‌وپێك و به به‌شدارى هه‌مووان به‌ڕێوه‌بچێت و پێويستيشه ئه‌و ريفراندۆمه ده‌نگى خه‌ڵكى كوردستان بگه‌يه‌نێت به جيهان. دووه‌م: ئه‌و كاته‌ى باس له ريفراندۆم ده‌كه‌ين و ئه‌و وتوێژه‌ى له‌گه‌ڵ وڵاتان ئه‌نجامده‌درێت و باس له‌وه ده‌كرێت كوردستان چۆن سه‌ربه‌خۆ بێت و پێويسته ناو ماڵى كورد رێكبخرێته‌وه و بابه‌تى نه‌وت و حكومه‌ت و كێشه سياسييه‌كان ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت و پێويسته هه‌نگاو به ئاراسته‌ى راست بنرێن.
هه‌روه‌ها گوتى: ده‌بێت له داهاتوو بڕوانين و خوازيارم كوردستان به‌هێزتر بێت و زياتر پشت به خۆى ببه‌ستێت و رێز له‌و به‌هايه ده‌گرم و پێم وايه له كاتێكى زۆر گونجاوه كه ريفراندۆم ئه‌نجامده‌درێت و كاته‌كه باشه و خراپ نييه و سه‌ركردايه‌تى كورد باس له‌وه ده‌كه‌ن دواى ئه‌نجامه‌كانى ريفراندۆم ديالۆگ ده‌ستپێده‌كات و ريفراندۆم ده‌بێته هۆى يه‌كخستنه‌وه‌ى پێكهاته سياسييه‌كانى هه‌رێم و پێشم وايه داعش به ته‌واوى لاواز ده‌بێت و كاتى زێڕينتر و گرنگتر چاوه‌ڕێى كوردستان ده‌كه‌ن و ئه‌و ريفراندۆمه ده‌توانێت زياتر هاوكار بێت و كورد به‌هێزتر پيشان بدات و بڕواشم وايه له ماوه‌ى كه‌متر له ساڵێك يان دوو ساڵ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان دێته دى و جوگرافياى سياسى ناوچه‌كه له دواى داعش ده‌گۆڕێت و ئه‌وه‌ش به دڵى هه‌ندێك كه‌س نييه و كورد به‌م زووانه ده‌بێته ده‌وڵه‌ت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش له هه‌مبه‌ر ئه‌و پرسه، دكتۆر ساشا تۆپه‌ريج گوتى: هه‌موو گه‌ل و تاكێك مافى بڕياردانى له چاره‌نووسى خۆى هه‌يه و ئه‌مه رێگه‌يه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى گوزارشت له‌و مافه‌ى خۆيان بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ريفراندۆم به بابه‌تى و به رێكوپێكى ئه‌نجامدرا به‌و په‌ڕى شه‌فافييه‌ته‌وه بێت ئه‌وا زۆر زۆر گرنگ ده‌بێت و هه‌نگاوێكى گه‌وره ده‌بێت بۆ سه‌قامگيركردنى نه‌ك ته‌نيا ناوچه‌كه به‌ڵكو بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ته‌واوى جيهانيش و پێم وايه كورد به ئاراسته‌يه‌كى راست ده‌ڕۆن.