چاوشئۆغڵۆ: ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وێت مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووريا له هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وێت ئه‌نقه‌ره ئاماده‌يه چاو به هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د خشێنێته‌وه.
له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى قه‌يرانى سوورياوه، سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان داواى رۆيشتنى به‌شار ئه‌سه‌دى له ده‌سه‌ڵات ده‌كرد.
به درێژايى نزيكه‌ى هه‌شت ساڵى شه‌ڕى سووريا، توركيا به‌رده‌وام داوايكردووه، ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێت.
له نوێترين پێشهاتدا، حكومه‌تى توركيا هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به ئه‌سه‌د گۆڕيوه.
ئه‌مڕۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له ده‌وحه گوتى: توركيا هه‌وڵده‌دات سوورييه‌كان خۆيان ده‌ستوورێكى نوێ بنووسنه‌وه.
گوتيشى: پێويسته پرۆسه‌يه‌كى ديموكراتى له سووريا ده‌ستپێبكات و گه‌لى سووريا خۆيان بڕيار له باره‌ى چاره‌نووسيانه‌وه بده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د له هه‌ڵبژاردنێكى ديموكراتيدا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وا ده‌بێت هه‌مووان بير له‌وه بكه‌نه‌وه ئه‌نجامه‌كانى قبوڵ بكه‌ن.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر