"سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له هه‌وڵدان یاداشتێك به كۆسره‌ت ره‌سووڵ واژۆ بكه‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌و نوسیوویه‌تی"ئه‌و پزیشكانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا، سه‌رپه‌رشتی چاره‌سه‌ركردنی ده‌كه‌ن، ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه كه پێویستی به ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ورد هه‌یه و پاش ئه‌وه‌ش بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگ پێویستی به چاودێریكردنی ره‌وشی ته‌ندرووستی هه‌یه".
ئاماده‌نه‌بوونی كۆسره‌ت ره‌سووڵ، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی په‌كخستووه، كه هیوایان له‌سه‌ر هه‌ڵچنیبوو له بری مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵوه‌شاوه، ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی حزبه‌كه درووست بكه‌ن و بیكه‌نه جێگره‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی، هه‌روه‌ها واده‌یه‌كیش بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی دیاری بكه‌ن.
دوای مردنی، جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتیری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و نه‌خۆشكه‌وتنی كۆسره‌ت ره‌سووڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتیری گشتی یه‌كێتی، ئێستا ئه‌و حزبه له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا بێ سه‌ركرده‌ی سیاسی ماوه‌ته‌وه. هه‌ر بۆیه هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م چڕكراونه‌ته‌وه تا به‌خێرایی له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێرن، یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئه‌نجوومه‌نێكی سه‌ركردایه‌تی به‌كۆمه‌ڵ بۆ جێگرتنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی دیاری بكه‌ن كه بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دراوه".
ده‌نگوباسی ئه‌وه‌ش بڵاوبووته‌وه كه چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی په‌یوه‌ندییان به به‌رهه‌م ساڵح كردووه تا بگه‌ڕێته‌وه ناو یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه بگرێته ده‌ست، به‌ڵام ئه‌و قایل نه‌بووه‌و به‌ته‌واوه‌تی ره‌تیكردووه‌ته‌وه.
به‌ڵام ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له بایه‌خی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌مكردووه‌ته‌وه‌و به شه‌رقولئه‌وسه‌تی گوتووه: "ئه‌و سه‌ركردانه‌ی هه‌وڵی قایلكردنی به‌رهه‌م ساڵح ده‌ده‌ن تا بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وانه‌ن كه له بنه‌ره‌تدا سه‌ر به ئاراسته‌ی به‌رهه‌م ساڵحن و هێشتا له‌ناو یه‌كێتیدا ماونه‌ته‌وه‌و نه‌چوونه‌ته ناو حزبه نوێیه‌كه‌یه‌وه، ئه‌و هه‌وڵانه‌ش هیچ ئاكامێكی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نابیت".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی كه نه‌یویستووه شه‌رقولئه‌وسه‌ت ناوی ئاشكرا بكات ده‌ڵێت: "به‌رهه‌م ساڵح ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له حزب پێشكه‌شكردووه‌و چه‌ندینجار گوتوویه‌تی ناگه‌ڕێمه‌وه و وه‌ك جێگری سكرتێری گشتی و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامی یه‌كێتیش نه‌ماوم، ئه‌ی بۆچی له‌كاتێكدا به ئاره‌زووی خۆی ئه‌و كاره‌ی كردووه هه‌وڵ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بدرێت؟".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "له‌ناو یه‌كێتیدا سه‌دان و هه‌زاران ئه‌ندام هه‌ن توانای سه‌ركردایه‌تییان هه‌یه و گه‌نجن و له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندامانی حزبه‌وه مایه‌ی قه‌بووڵكردنن و له‌توانایاندا هه‌یه ئه‌و بۆشاییانه‌ی درووست بوون، پڕیان بكه‌نه‌وه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه ته‌نها ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تیكردنی یه‌كێتییه، هه‌وڵی نێوه‌دگیرییانداو تا له رێگه‌ی یاوه‌رانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی- یه‌وه، جێگری یه‌كه‌می سكرتیری گشتی حزبه‌كه‌یان قایل بكه‌ن، ئه‌و یاداشته فه‌رمییه واژۆ بكات و داوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بكات، تا ده‌سته‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی بۆ جێگه‌گرتنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵوه‌شاوه هه‌ڵبژێرن و پاشان كاتی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می حزبه‌كه‌یان دیاری بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه ناوخۆییانه‌ی به‌رۆكی یه‌كێتی گرتووه تێیانپه‌رێنن".
چونكه به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه، سكرتێری گشتی و جێگره‌كانی ته‌نها مه‌رجه‌عن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بانگهێشت بكه‌ن. به‌ڵام به‌هۆی ره‌وشی ته‌ندرووستی كۆسره‌ت ره‌سووڵ و ئاماده‌نه‌بوونی بۆ ئیداره‌دانی كۆبوونه‌وه، داوای لێكراوه به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبوونه‌وه‌كه رابسپێرێ، تا سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌كی نوێی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه بكات".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له دوایین به‌یاننامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیدا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "ئەنجومەنی ناوەندی داوا لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات، بەزوترین کات کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات و تیایدا بڕیار لەسەر دیاریکردنی رۆژی بەستنی کۆنگرەو رێوشوێنەکانی بدەن، ئەگەر نا ئەنجومەنی ناوەندی لەکۆبوونەوەی فراوانی خۆیدا ئەو ئەرکە لە ئەستۆ دەگرێت و بڕیار لە رۆژی بەستنی کۆنگرە دەدات".