"به‌غدادی له ناوچه‌یه‌كدا خۆی حه‌شار داوه فڕۆكه جێیناهێڵێ"
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی سه‌ندای تایمزی بریتانی، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، رێبه‌ری رێكخراوی داعش، له ناوچه‌یه‌كدا خۆی حه‌شار داوه و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا جێیناهێڵن. رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌ش پلانی ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی له ئه‌وڕوپا داده‌ڕێژێ، تا له داهاتوودا ئه‌نجامیان بدات".
رۆژنامه بریتانییه‌كه نوسیوویه‌تی "شكستی داعش له باغۆز، واتای كۆتاییهاتنی داعش نییه، چونكه له دوا مۆڵگه‌كه‌یاندا به‌ڵگه كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌ست، كه رێكخراوه تیرۆریسته‌كه ئاماده‌كارییان بۆ ئه‌وه كردووه، پاڵپشتیی ئه‌ندامه توندڕه‌كانیان و شانه نوستووه‌كانیان له ئه‌وڕوپا بكه‌ن و چه‌كداریان بكه‌ن".
له نامه‌یه‌كدا، كه مانگی یه‌نایه‌ری رابردوو بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی خۆجێیی داعش له سووریا به ناوی (ئه‌بو تاهر تاجیكی) نێردراوه، ئه‌وه هاتووه كه رێكخراوه‌كه پلانی بۆ هاوكاریكردنی ئه‌ندامانی داعش له ئه‌وڕوپا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش ئه‌نجام بده‌ن و له ده‌ره‌وه‌ی سووریاش خه‌ڵكی دیكه بكه‌نه چه‌كدار و ئه‌ندامی خۆیان.
له‌و نامه‌یه‌دا ئه‌وه باس كراوه، كه ئه‌بو تاهر تاجیكی كه‌سانێكی هه‌یه، ده‌توانن له ناوچه دووره‌كانی عێراق و سووریا كار بكه‌ن و داوا ده‌كات مۆڵه‌تی بده‌ن، تا له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌ی تیرۆریستیان له‌ناو ئه‌وڕوپا پێ ئه‌نجام بدات.
له نامه‌كه‌دا، كه وه‌ك به‌ڵگه ته‌ماشا ده‌كرێت و له هاردێكدا له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌ڵگه‌ی دیكه پارێزراوه‌و هاتووه "تاجیكی داوای مۆڵه‌ت ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆفیسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ سه‌رپه‌رشتی و ئیداره‌دانی كرده تیرۆریستییه‌كانی ئه‌ندامانی داعش له ئه‌وڕوپا و ناوچه‌كانی دیكه دابمه‌زرێنێ".
هه‌روه‌ها له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا ئه‌وه ئاشكرا بووه كه تاجیكی ئاماده‌كاریی كردووه، ئه‌و پلانه بخاته به‌رده‌ستی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی رێبه‌ری داعش ده‌ینێرێ، به‌ڵام به هۆی كوژرانی یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، تاجیكی به‌دوای ده‌رفه‌تێكی دیكه‌دا گه‌ڕاوه، تا پلانه‌كه‌ی بگه‌یێنێته به‌غدادی.
رۆژنامه بریتانییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، كه "به‌غدادی له حه‌شارگه‌یه‌كی نهێنیی بیابانه‌كانی عێراق و سووریا له‌گه‌ڵ گه‌وره یاریده‌ده‌ره‌كانی خۆی شاردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له چاو ون بكات، شوێن ده‌گۆڕێ، به‌ڵام فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی هیچ كات ئه‌و ناوچه‌یه جێیناهێڵن و به به‌رده‌وامی چاودێری ده‌كه‌ن".