ئۆتۆمبێلێك لە گەرمیان سووتا
K24 - گەرمیان
ئەمڕۆ 27/4/2019، ئۆتۆمبێلێك لە قەزای كەلاری دەڤەری گەرمیان، بە ھۆی شۆرتی كارەباییەوە ئاگری گرت و سووتا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری مینی پاس، لە گەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلار، بە هۆی شۆرتی کارەباوە ئاگری گرت و سووتا، خۆشبەختانە جگە لەزیانی ماددی، زیانی گیانیی بەدواوە نەبوو".
ھ.م