ڤیدیۆ.. سڕانه‌وه‌ی گوندێك له‌سه‌ر زه‌وی ببینه‌

به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر رۆچوو و ده‌ریا نوقمی كرد
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

گوندێكی كه‌نار ده‌ریا له‌ نه‌رویج، به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر رۆچوو و ده‌ریا نوقمی كرد و شوێنه‌واری به‌ یه‌كجاری سڕایه‌وه‌.

رۆژی (3ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2020)، هاووڵاتییه‌كی نه‌رویجی به‌ ناوی "جۆن ئیگل باكابری" له‌ ماڵی خۆیدا له‌ گونده‌كه‌، گوێبیستی هه‌ندێك ده‌نگی نامۆ بوو، كاتێك له‌ په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی كرد، تێبینی جوڵانی ستوونی كاره‌با و دارودره‌خته‌كانی كرد.

ئه‌و هاووڵاتییه‌، كه‌ بۆ به‌سه‌ربردنی پشووی هاوینه‌ گه‌ڕابوویه‌وه‌ گونده‌كه‌ی، له‌ رێی مۆبایله‌كه‌یه‌وه‌ گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و رووداوه‌ی تۆمار كردووه‌.

وه‌ك له‌ گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، خانوو، دار و به‌رد و ته‌واوی گونده‌كه‌ كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ نزیك شاری "ئاڵتا" به‌ره‌و ده‌ریا ده‌خزێت و  به‌ره‌ به‌ره‌ ئاو دایده‌پۆشێت.