"پێشمەرگە رۆڵی كارای دەبێ لە كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە"

"ھێزی پێشمەرگە رۆڵی كاریگەری ھەیە لە شەڕی دژی داعش"

K24 - ھەولێر

رایان دیلن، گوتەبێژی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژی داعش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ھێزی پێشمەرگە رۆڵێكی زۆر كارای لە شەڕی دژ بە داعش ھەبووە، بەتایبەتی شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی شارۆچكەی تەلەعفەر".

گوتیشی: "بەوپێیەی پێشمەرگە لە شارۆچكەی حەویجە نزیكە، رۆڵی كاریگەریان لە شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی ئەو شارۆچكەیەش دەبێت".

بەرەبەیانی 21/9/2017، ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەستیپێكرد، بە گوتەی فەرماندە سەربازییەكانی عێراق، تا ئێستا چەند ناوچەیەكی گرنگیان لە دەستی داعش رزگاركردووە.