"توركیا زه‌یتی زه‌یتوونی عه‌فرین به‌ناوی خۆی ده‌فرۆشێت"
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی سویسرا، توركیا تۆمه‌تبار ده‌كات به "دزینی زه‌یتی زه‌یتوونی" عه‌فرین و فرۆشتنه‌وه‌ی به وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به ناوی خۆی، یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ش ئیسپانیایه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "ذه تێلیگراف"ی به‌ریتانی، بیرنهارد گۆهل، هۆشداری ده‌داته حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له به‌كارهێنانی زه‌یتی زه‌یتوونی توركی، كه له سووریا (عه‌فرین) ده‌یهێنێت و له بازاڕه هاوبه‌شه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ناوی به‌رهه‌می توركی ده‌یفرۆشێته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت: "پاره‌ی فرۆشی ئه‌و به‌رهه‌مه بۆ پڕچه‌ككردنی میلیشیاكانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره به‌كارده‌هێنرێت".
گۆهل ده‌ڵێت: "بێستانه زه‌یتوونییه‌كانی عه‌فرین له‌لایه‌ن هێزه توركییه‌كان و میلیشیاكانییه‌وه تاڵان ده‌كرێت كه توركیا داگیری كردووه، به وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌ت ئیسپانیا ده‌فرۆشرێته‌وه، دووریش نییه بگاته وڵاتانی دیكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی سویسرا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، گرنگ نییه كۆتا وێستگه‌ی ئه‌و زه‌یته ئیسپانیا یان ئه‌ڵمانیا بێت، به‌ڵام گرنگه ئه‌و وڵاتانه لێكۆڵینه‌وه له‌وه بكه‌ن كه "ئه‌وان بازرگانی به زه‌یتوون ده‌كه‌ن یان زه‌یتی زه‌یتوونی دزراو".
به‌شێك له داهاته‌كه به چه‌ك دراوه
رۆژنامه‌ی (په‌بلیكۆ Público)ی ئیسپانیش له راپۆرتێكدا ئاشكرای ده‌كات، حكوومه‌تی توركیا ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای نێوه‌ندگیر بۆ هه‌نارده‌كردنی زه‌یت به‌كارده‌هێنێت بۆ ئیسپانیا، كه له‌و ناوچانه‌ی پێشتر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه كوردییه‌كان بوون له سووریا، ده‌ستی به‌سه‌رداگرتوون.
رۆژنامه‌كه روونیشیده‌كاته‌وه، ئه‌وان به‌رهه‌می زه‌یته‌كه ده‌به‌نه توركیا و له‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك به‌رهه‌می دیكه‌ی توركی تێكه‌ڵاوی ده‌كه‌ن و به "له‌زگه‌ی ساخته" به‌رهه‌مه‌كه هه‌نارده ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی داتاكان، له دۆسیه‌ی "تاڵانی زه‌یتی زه‌یتوون له‌لایه‌ن توركیا"، ئه‌نقه‌ره له ساڵی رابردوو له بازاڕه‌كانی فرۆشتنی به كۆمه‌ڵ له ئیسپانیا نزیكه‌ی 70 ملیۆن یۆرۆ داهاتی هه‌بووه، له‌و بڕه‌ش 17 ملیۆن یۆرۆ بۆ پڕچه‌ككردنی میلیشیاكانی نزیك له ئه‌نقه‌ره به‌كارهێنراوه.
دانپێدانانی توركیا
میدیاكانی توركیا لێدوانێكی به‌كر باكده‌میرلی، وه‌زیری كشتوكاڵی ئه‌و وڵاته‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه رایگه‌یاندووه، حكوومه‌تی ئه‌نقه‌ره پلانی ئه‌وه‌ی داناوه ده‌ستی بگاته زه‌یتی زه‌یتوون كه له عه‌فرین به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته ده‌ست هێزه كوردییه‌كان.
به گوێره‌ی ریزبه‌ندییه‌كانیش ئێستا توركیا سێیه‌م وڵاته بۆ هه‌نارده‌كردنی زه‌یتی زه‌یتوون بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا، دوای تونس و مه‌غریب.
رۆژنامه‌ی "ذه تیلیگراف"ی به‌ریتانی، هه‌وڵیداوه لێدوانی فه‌رمی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئیسپانیاش وه‌ربگرێت له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڵام مه‌درید هیچ شتێكی له‌و باره‌یه‌وه نه‌دركاندووه.
توركیا له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "چڵه زه‌یتوون"، كه له 20ی ئادار/ مارسی 2018 ده‌ستی پێكرد و دوای 58 رۆژ كۆتاییهات، عه‌فرینی داگیركرد، له‌و ماوه‌یه‌شدا، به هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا، نزیكه‌ی 290 هاووڵاتی سڤیل شه‌هید و 680ی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رچاوه: ذه تیلیگراف
ئ. م